Accessibility links

یەپەگە: ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە داعش پاککراوەتەوە


هێزی سەرەکی کورد لە سوریا ڕادەگەیەنێت بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ناوچەکانی ڕۆژهەڵای ڕووباری فوراتی لە داعش پاککردۆتەوە.

نورەدین مەحمود گوتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەل، کە بڕبڕەی پشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتە کە ئەمەریکا پشتیوانی لێ دەکات، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی یەکشەممەدا ستایشی پشتیوانییەکانی ئەمەریکا و ڕوسیای کرد بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە ڕۆژهەڵاتی دێرئەلزور. ئەو گوتیشی هیوادارە هەماهەنگی زیاتر هەبێت لەگەڵ ئەو دوو هێزە نێونەتەوەییەدا بۆ پاراستنی ناوچە ئازاد کراوەکان.

ئەم لێدوانەی مەحمود ڕۆژێک پاش ئەوە دێت کە وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند واشنتۆن چی تر چەک نادات بە یەپەگە.

ڕوسیا پشتیوانی سەرەکی هێزەکانی حکومەتی سوریایە کە لە ڕۆژئاوای ڕووبارەکە شەڕی دژی داعش دەکەن. ڕوسیا و ئەمەریکا لە پەیوەندیدابوون بۆ ڕێگەگرتن لە پێکدادان لە نێوانیاندا.

XS
SM
MD
LG