به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كانى كه‌ركوک كه له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیارى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌ركراوه، ئاماده‌یى خۆى بۆ چوونه به‌رده‌م دادگا نیشان ده‌دات، ده‌ڵێت"14 ساڵه له‌كه‌ركوک ڕاوى تیرۆر ده‌كه‌م، كه‌چى ئێستا به‌پێى ماده‌ى 4 ى تیرۆر بریارى گرتنم بۆ ده‌ركراوه."
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر كه ماوه‌ى زیاتر له مانگ و نیوێكه كه‌ركوكى به‌جێهێشتوه، ده‌ركردنى بڕیارى ده‌ستگیركردن بۆى به‌ماده‌ى تیرۆر به‌گاڵته‌جارى وه‌سفكرد و، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"كاتى خۆى هه‌ندێك خه‌ڵك په‌لامارى دادگاى دوبزیان دا، ئێمه ئیجرائاتى یاسایمان كردووه، كه‌چى ئه‌مه‌كراوه‌ته مه‌وزوع له‌سه‌رمان."
به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كانى كه‌ركوک كه له‌پۆسته‌كه‌ى لابراوه و كه‌سێكى تر خراوه‌ته جێگه‌كه‌ى، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه بۆ ماوه‌ى 6 مانگ مۆڵه‌تى وه‌رگرتووه و له‌دواى روداوه‌كانى 16 ى مانگى 10 ه‌وه بۆ كه‌ركوک نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت"نه‌ک جارێک، 100 جار ده‌چمه به‌رده‌م دادگا، هه‌موو به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتێكم له‌به‌رده‌سته."
ده‌ركردنى بریارى ده‌ستگیركردن بۆ عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، له‌كاتێكدایه تا پێش به‌روارى 16/10 زۆربه‌ى كات ده‌ستگیركراوى به‌چاو به‌ستراوى ده‌هێنایه سه‌ر شاشه‌ى كه‌ناڵه‌كان و "به‌تیرۆریست" وه‌سفى ده‌كردن، كه‌چى ئێستا خۆى به‌هه‌مان ماده‌ى تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراوه.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، روونیكرده‌وه له ساڵى 2003 ه‌وه له‌گه‌ڵ تیمه‌كانى هاوپه‌یماناندا شه‌رى تیرۆرى كردووه و 315 كه‌س له‌وانه‌ى له‌گه‌ڵى بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها خۆشى 14 جار هه‌وڵى كوشتنى دراوه، كه‌چى ئێستا به‌پێ برگه‌ى یه‌ك له‌ماده‌ى 4 ى تیرۆر بریارى گرتنى بۆ ده‌ركراوه.
له‌گه‌ڵ عه‌مید سه‌رحه‌د قادردا بریارى گرتن بۆ ژماره‌یەک ئه‌فسه‌رى تر‌ى پۆلیسى كه‌ركوک ده‌ركراوه و بریارى گرتنه‌كانیشیان له‌به‌غداوه ره‌وانه‌ى كه‌ركوک كراوه به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردن.