هێزه عێراقیه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌پارێزگاى دیاله‌وه و له‌دوو قۆڵه‌وه به‌ئاراسته‌ى قه‌زاكانى كه‌لار و كفرى سنوورى گه‌رمیان پێشره‌وى بكه‌ن، به‌بیانوى گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى تا ساڵى 2003 له‌ژێر كۆنترۆڵى عێراقدا بوون. هێزه كوردیه‌كانیش تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه ڕ‌ازى نه‌بوون ناوچه‌كانیان بۆ جێبهێڵن.
لیوا نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د فه‌رمانده‌ى ئاسایشى گه‌رمیان، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"هێزى موغاویرى عێراق هاتونه‌ته بازگه‌ى نه‌قشبه‌ندى نێوان ناحیه‌ى جه‌له‌ولا و قه‌زاى كه‌لار و داواى كشانه‌وه‌ى ئاسایش و هێزه كوردیه‌كانیان كردووه، بۆ ئه‌و جێگه‌یه‌ى كه ساڵى 2003 عێراقى لێبووه."
به‌رازیبونى كشانه‌وه‌ى هێزه كوردیه‌كان بۆ شوێنى ساڵى 2003، به‌م پێیه ده‌بێت ئه‌و هێزانه 15 كیلۆمه‌ترى تر به‌ره‌و باكورى جه‌له‌ولا و به‌ئاراسته‌ى قه‌زاى كه‌لار بكشێنه‌وه، له‌محاڵه‌ته‌شدا ناحیه‌ى كوڵه‌جۆى كوردنیشین و ده‌یان گوندى تر‌ى كوردى ده‌كه‌ونه ژێر كۆنترۆڵى هێزه عێراقیه‌كان.
لیوا نه‌وشیروان وتى"ئێمه به‌هێزه عێراقیه‌كانمان وتووه ناكشێینه‌وه و دۆخه‌كه وه‌كو خۆى به‌هه‌ڵپه‌سێردراوى ماوه‌ته‌وه."
لاى خۆشیه‌وه موقه‌ده‌م عه‌تا مه‌لا ستار فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه له‌كفرى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى چونه‌ته ناحیه‌ى جه‌باره‌ى پارێزگاى دیاله و به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى ناحیه‌كه‌یان نارده لامان، داوایانكرد پێشمه‌رگه تا خواروى كفرى بكشێته‌وه، واته ئه‌و جێگه‌ى ساڵى 2003 بازگه‌ى عێراقى لێبووه."
وتیشى"ئێمه‌ش داواكه‌مان ره‌تكردونه‌ته‌وه و دۆخه‌كه وه‌كو خۆى ماوه‌ته‌وه."
پێشره‌ویه به‌رده‌وامه‌كانى حكومه‌تى عێراق له‌قۆڵى پارێزگاى دیاله، له‌كاتێكدایه ئه‌و هێزانه سه‌رجه‌م ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانى ئه‌و پارێزگایه‌یان خستۆته ژێر كۆنترۆڵى خۆیانه‌وه.
دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان دڵشاد ئەنوەر