Accessibility links

ئەمین بەکر:بەرلەوەی یاسای بوجەی 2018 بگاتە پەرلەمان ئێمە ئاگاداری ناوەڕۆکە خراپەکەی بووین


د.ئەمین بەکر
د.ئەمین بەکر

ئەمین بەکر پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت یاسای بوجەی ساڵی 2018 کۆمەڵێک پێشێڵکاری تێدایە و دەسەڵاتی داوەتە سەرۆک وەزیران بە ئارەزوی خۆی رەفتار بکات و ئیرادات زیاد بکات ، ئەوەی دەبێت لەدەسەڵاتی پەرلەماندا بێت نەک هیچ لایەنێکی تر. هەربۆیە ئەمە دەستوەردانە لە نێو دەسەڵاتەکاندا . ناوبراو دەشڵێت مەسەلەی کەمکردنەوەی بەشە بوجەی هەرێم لە یاسای بوجەی 2018 دا وەک پێشتر گوترابوو کە لە سەدا 17 وە بۆ لەسەدا 12،67 کەمکراوەتەوە ،رێژەکە هەروەک خۆی ماوەتەوە . ئەمەش یەکێک بوو لە ناڕەزاییەکانی سەرجەم فراکسیۆنە کوردەکان لە پەرلەمانی عێراق. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ بەڕێز ئەمین بەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیست.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:17 0:00

XS
SM
MD
LG