Accessibility links

داعش بەرپرسیارێتی خۆی ڕادەگەیەنێت


ڕێکخراوی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی خۆی ڕاگەیاندووە بۆ ئەو دوو هێرشە خۆکوژیەی بوونە هۆکاری کوژرانی یازدە کەس.

لە ڕاگەیاندنێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە لە تۆڕی ئینتەرنێتدا بڵاوکراوەتەوە داعش دەڵێت دوو هێرشە خۆکوژیەکەی ناوچەی نەهرەوان لە باشوری رۆژهەلاتی بەغدای ئەنجام داوە.

ئاژانسی دەنگ و باسی ئەسیۆشێتد پرێس دەڵێت هێشتا نەیتوانیوە ڕاستی و دروستی ئەو ڕاگەیاندنەی داعش پشتڕاست بکاتەوە.

کاربەدەستانی عێراقی دەڵێن ڕۆژی دووشەممە دوو هێرشبەر دەستیانکردووە بە دەستڕێژ بەناو خەڵکی سیڤیلدا لە ناو بازاڕێکی قەرەباڵغی ناوچەی نەهرەواندا و دواتریش خۆیان تەقاندۆتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا کە داعش ناوچەیەکی بەرفراوانی دەوڵەتە خەلافەتییەکەی لەدەستداوە لە هەردوو وڵاتی عێراق و سوریاشدا بەڵام هێشتاش بەردەوامە لەو جۆرە هێرشانەیدا.

XS
SM
MD
LG