Accessibility links

میسر کردەی لەشکری دژی توندڕەوانی ئیسلامی دەستپێدەکات


دەسەڵاتدارانی وڵاتی میسر دەڵێن هێزە ئاسایشیەکانی ولاتەکە بەلانیکەم 14 توندڕەوی ئیسلامییان لە سینا و لە پارێزگای سویسکوشتووە.

ئەم کردە لەشکرییەش دوابەدوای ئەو کۆمەڵکوژیە بووە کە توندڕەوانی ئیسلامی لە هەفتەی ڕابردوودا ولە مزگەوتێکی گوندێکی نیمچە دوڕگەی سینادا 305 کەسیان کوشت.

وەزارەتی ناوخۆی میسر ئەمڕۆ سێشەممە گوتوویەتی یازدە گومانباری توندڕەو لە شەڕێکدا لە کێڵگەیەکی ناوچەی ئیسماعیلییە کوژراون و شەش گومانباریش دەستگیرکراون.

کۆلۆنێڵ ثامر ئەلرفاعی، دەمڕاستی لەشکری میسر دەڵێت توندڕەوکان لەناو جەرگەی سینادا کوژراون، بەڵام هیچ زانیارییەکی زیاتری نەدا.

هێرشەکەی ڕۆژی هەینی توندڕەوان بۆسەر مزگەوتێک لە باکوری سینا بە خوێناوی ترین هێرشی توندڕەوانی ئیسلامی دادەنرێت لە مێژووی نوێی وڵاتی میسردا. لە نێو کوژراوەکاندا 27 منداڵ هەبوون و هەروەهاش 128 کەسیش برینداربوون.

هێشتا ڕێکخراوی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە ڕانەگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG