Accessibility links

هادى عامرى داواى لادانی قایمقامه‌ كورده‌كه‌ى خورماتو دەکات


دیمەنێکی ناو شارۆچکەی خورماتوو
دیمەنێکی ناو شارۆچکەی خورماتوو

هێزه‌ شیعیه‌كان كار بۆ لابردنى قایمقامه‌ كورده‌كه‌ى قه‌زاى خورماتوى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین و دانانى توركمانێكى شیعه‌ له‌ جێگه‌كه‌ى ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ئیداره‌ى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین به‌مه‌ رازى نه‌بووه‌.

رۆژى دووشه‌مه‌ هادى عامرى فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى و مه‌هدى ته‌قى فه‌رمانده‌ى لیواى 52 ى حه‌شد كه‌باره‌گاى لیواكه‌ى له‌خورماتوه‌، سه‌ردانى پارێزگارى سه‌ڵاحه‌دینیان كردوه‌ و داواى گۆڕینى قایمقامه‌ كورده‌كه‌یان كردووه‌.

حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"حه‌شدى شه‌عبى ده‌یه‌وێت شه‌لال عه‌بدول له‌ قایمقامى خورماتو لاببات و حه‌سه‌ن زه‌ینه‌لعابدین له‌جێگه‌كه‌ى دابنێت، كه‌ناوبراو توركمانێكى شیعه‌یه‌و پێشتر به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى بووه‌ له‌سه‌ڵاحه‌دین."

ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد شه‌وى رابردوو له‌گه‌ڵ پارێزگارى سه‌ڵاحه‌دین دا قسه‌یكردووه‌، وتى"پارێزگار پێیوتم كه‌ داواكارى لابردنى قایمقامه‌ كورده‌كه‌ى خورماتوم ره‌تكردۆته‌وه‌."

ناوبراو وتیشى"كاتى خۆى پۆستى قایمقام دراوه‌ته‌ كورد، له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن دراوه‌ته‌ عه‌ره‌بى سونه‌ و به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسیش لاى توركمانى شیعه‌یه‌."

به‌پێى رێوشوێنه‌ یاساییه‌كان بۆ لابردنى قایمقام ده‌بێت ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى خورماتو ده‌نگى له‌سه‌ر بده‌ن، كه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌21 ئه‌ندام پێكدێت، 7 ئه‌ندامیان عه‌ره‌بى سونه‌ و 7 یان كورد 7 ئه‌ندامه‌كه‌ى تریان توركمانن، شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت قایمقام ببه‌ن و پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى قه‌زا بده‌نه‌ كورد.

شه‌لال عه‌بدول قایمقامى خورماتو، هه‌وڵى شیعه‌كانى به‌تاكلایه‌نه‌ بۆ لابردنى وه‌سفكرد و به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"توركمانى شیعه‌ هیچ رێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كورد نیه‌، تاكلایه‌نه‌ هه‌نگاو ده‌نێت."

ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا بۆ زانینى بۆچونى توركمانه‌ شیعه‌كان، په‌یوه‌ندى به‌مسته‌فا ئیمامى جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتى حه‌شدى توركمانیه‌وه‌ كرد، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو لێدوان بدات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:36 0:00

XS
SM
MD
LG