ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆیدا، به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى راسپارد بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى كۆبونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌ن و ده‌سه‌ڵاتى دارایشى له رێبوار تاڵه‌بانى وه‌رگرته‌وه.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"چه‌ند جارێك رێبوار تاڵه‌بانیمان ئاگادار كردوه‌ته‌وه بۆ ئاماده‌بوون و به‌رێوه‌بردنى دانیشتنه‌كان، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه."
وتیشى"له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆدا ده‌سه‌ڵاته داراییه‌كان له‌رێبوار تاڵه‌بانى وه‌رگیرایه‌وه و درایه سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى، هه‌روه‌ها به‌ته مه‌نترین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نیش راسپێردرا بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى كۆبونه‌وه‌كانى له‌مه‌ودواى ئه‌نجومه‌ن."
رێبوار تاڵه‌بانى كه له‌بنه‌ره‌تدا جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكه و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نیش به‌وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ده‌بات و له‌كوتله‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامیه، بۆیه له‌لایه‌ن لیستى عه‌ره‌بى و توركمانیه‌وه پێشنیار كراوه به‌یه‌كجارى گرفتى ئه‌و پۆسته چاره‌سه‌ر بكرێت.
ده‌رباره‌ى ناوه‌رۆكى پێشنیاره‌كه‌ى لیستى عه‌ره‌بى و توركمانى، عه‌سكه‌رى وتى"پێشنیاره‌كه‌یان ئه‌وه‌یه پۆستى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن بدرێته‌وه به كه‌سێكى سه‌ربه یه‌كگرتوى ئیسلامى، بۆیه كاندیدمان وه‌كو لیستى برایه‌تى جوان حه‌سه‌ن ده‌بێت و تا هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكێك بۆ ئه‌نجومه‌ن، ناوبراو ده‌شبێته سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا."
جه‌مال مه‌ولود ئه‌ندامى لیستى برایه‌تى كه كوتله‌ى هێزه كوردیه‌كانه، به‌ته‌مه‌ن ترین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگایه‌و له‌مه‌ودوا له‌جێگه‌ى رێبوار تاڵه‌بانى كۆبونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌ن به‌رێوه‌ده‌بات.
جه‌مال مه‌ولود به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك پشكى توركمانه و پارێزگاریش هى یه‌كێتى یه، تا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه رێكده‌كه‌ون من سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌كان ده‌كه‌م."
وتیشى"له‌دانیشتنى داهاتوى ئه‌نجومه‌نى پارێزگادا، مه‌سه‌له‌ى یه‌كلاى كردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن و پارێزگار ده‌خه‌مه كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌وه."
كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مرۆى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، له‌كاتێكدایه دوێنێ سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌گه‌ڵیان كۆبویه‌وه و دڵنیای كردنه‌وه كه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان تا هه‌ڵبژاردنى داهاتو به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ڵناوه‌شێنرێته‌وه.