Accessibility links

ستیفان دیمەستورا: بڕیارە ئەمڕۆ خولێکی نوێی وتوێژی ئاشتی بۆ سوریا دەستپێبکات.

  • Smko Aziz

FILE - U.N. Special Envoy to Syria Staffan de Mistura delivers remarks at a Security Council meeting on the situation in Syria at the United Nations headquarters in New York, April 12, 2017.

نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ سوریا ستیفان دیمەستورا گوتی وێڕای هەندێک نیگەرانی سەبارەت بە توندوتیژی ، بەڵام بڕوای وایە ساتەوەختێکی راستی وا لەگۆڕیدایە لەودەمەی خۆی بۆ دەستپێکردنی خولێکی نوێ ئاشتی ئامادە دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕێکی نزیکەی 7 ساڵە لە سوریا.

وتوێژەکانی ئاشتی جنێف لەسەر سوریا کە بڕیارە ئەمڕۆ دەست پێبکات 8 هەمین خولی دانوسانە لە ساڵی 2012 وە کە بەشی زۆری هەوڵەکان لە رابردوودا لەو بارەیەوە بەخێرایی شکستیان هێنا بەهۆی ناکۆکی و جیاوازی قۆڵی نێوان حوکمەتی سوریا و شاندەکانی سەرهەڵداوانی سوریایی، وەک مەسەلەی ئەوەی کە ئایا سەرۆک بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە یان نا.

ئەوەی جێی ئاماژەیە پێدەچێت هەردوو لایەن هەمان هەڵوێستیان هەبێت دوای ئەوەی سەرۆکی شاندی ئۆپۆزیسۆن ناسر حەریری دوێنێ بە پەیامنێرانی گوت ئامانجیان نەمانەوەی ئەسەدە لە دەسەڵاتدا کاتێک چارەسەری سیاسی دەستپێدەکات.

نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان دیمەستورا بڕوای وایە دەشێت هەردوو کەلێنی ناکۆکی و جیاوازیەکانیان بەرتەسک بکەنەوە کاتێک لە چوارچێوەی کارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان کە پەسەندی کردوە ، دانوسان دەکەن ئەوەی داوای دەستورێکی نوێ بۆ سوریا و هەروەها ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بۆ ئەو وڵاتە دەکات.

هاوکات ستیفان دیمەستورا ئەوەشی دووپاتکردەوە کە تیمی نێوەندگیریەکەی لە هەردوو لایەنی حوکمەتی ئەسەد و ئۆپۆزیسیۆنی قبوڵ ناکات مەرجی پێشوەختیان بۆ بەشداری کردن لە دانوسانەکاندا هەبێت.

XS
SM
MD
LG