Accessibility links

دی مەستورا چاوەڕوانی بەشداری سوریایە لە کۆبوونەوەی ژنێڤدا

  • VOA News

نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا دەڵێت حکومەتەکەی بەشار ئەلئەسەد سەرۆکی سوریا بەشداری وڵاتەکەی لە وتووێژەکاندا لەگەڵ ئۆپزسیۆنی وڵاتەکەدا پشتڕاست نەکردۆتەوە کە بە مەبەستی کۆتاییهێنانە بە شەش ساڵەی قەیرانی سوریا.

ستیڤان دی مەستورا، ئەمڕۆ دوو شەممە بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی گوتووە، حکومەتی سوریا وابەستەیی خۆیی نیشان نەداوە بۆ بەشداریکردن لە وتووێژەکانی سبەی سێشەممەی ژنێڤدا، کاتێک لە ڕۆژانی پشوی هەفتەدا جێگرەکەی لە دیمەشق لەگەڵ کاربەدەستانی سوریاییدا کۆبووبۆوە.

دی مەستورا ئاماژەشی بەوە کردووە کە حکومەتی سوریا وتوویەتی بەم زووانە بڕیاری دیمەشق دەزانن و دەشڵێت بەڵام درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە ئەو پەیامەیان بە دەست گەیشتووە کە ئەمڕۆ دووشەممە شاندی حکومەتی سوریا ناچێت بۆ ژنێڤ.

دی مەستورا دەڵێت هیوادرن و بێگومانیش وەها چاوەڕوانن کە حکومەتی سوریا بکەوێتە ڕێ بەرەو شوێنی دانوستاندنەکان.

نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا دەڵێت وەها پێشبینی دەکات سوریا بەشداربێت لە کۆبوونەوەکانی ژنێڤدا بە تایبەتیش کە سەرۆکی سوریا وابەستەیی خۆی بۆ ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا دەربڕیوە هاوکاتی کۆبوونەوەکەی سۆچی.

XS
SM
MD
LG