Accessibility links

کۆمەکی خواردەمەنی دەگەیەندرێتە یەمەن


چەند کەشتی بارهەڵگر بە خوارکەوە گەیشتنە یەمەن. ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایدەگەیەنێت کەشتییەکیان نزیکەی 6 هەزار تۆن ئاردی پێیە ڕێگەی پێدراوە لە کەناری حەدیدە لەنگەر بگرێت. گەیشتنی ئەم هاوکارییانەش نزیکەی سێ هەفتە پاش هێورکردنەوەی گەمارۆکانی ئابورییە کە لەلایەن هاوپەیمانێتی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە خرایە سەر یەمەن. بەرنامەی خۆراکی نێونەتەوەیی دەڵێت نزیکەی 27 هەزار تۆن گەنم ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان.

ئاژانسەکانی هاوکاریکردن دەڵێن ملیۆنان کەس لە ناویاندا منداڵیش لە مەترسی مەرگدان بەهۆی بەدخۆراکی لەو وڵاتە بەشەڕ وێرانبووەدا .

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:23 0:00

XS
SM
MD
LG