Accessibility links

سوریا و هاوپەیمانەکانی لەگەڵ وڵاتانی تردا لە کۆنفرانسێکدا دەیکەنە شەڕە قسە

  • VOA News

لە کۆنفرانسێکی جیهانیدا سەبارەت بە چاودێری چەکی کیمیایی شەڕە قسەیەکی توند لە نێوان سوریا و هاوپەیمانەکانی لە لایەک و وڵاتانی تریش لە لایەکی تر ڕوویداوە.

ئەمەش ئاماژەیە بەوەی چۆن ئەم ڕێکخراوە بە سیاسی کراوە لەوەتای سوریا بۆتە ئەندام تیایدا.

فەیسەڵ میقداد، جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا لە دانیشتنی کردنەوەی کۆنفرانسی ڕێکخراوی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکی کیمیایی سەرزەنشتی ئەو لێکۆڵینەوە نێونەتەوەییەی کرد کە لە مانگی ڕابردوودا دیمەشقی گوناهبارکرد بەوەی لە مانگی چواردا گازی کوشندەی سارینی بەکارهێناوە.

جەیک بێلیچا، نوێنەری یەکێتی ئەوروپا هەر ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفرانسەکەدا گوتوویەتی ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەکە پێشێلکارییەکی ڕوون و ئاشکرای خستۆتە ڕوو لە پەیماننامەی ڕێگەگرتن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیاییدا و دەشڵێت ئەوانەی ئەو جۆرە تاوانە دڕندانەیە دەکەن پێویستە بەرپرسیار بکرێن.

ڕوسیا کە هاوپەیمانێکی بەهێزی سوریایە لەم ماوەیەی ڕابردوودا بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڤیتۆ کرد کە سەبارەت بە درێژکردنەوەی دەسەڵاتی لیژنەی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو لە سوریادا.

ئەرکی ئەو لیژنەیە بەپێی بڕیارێکی پێشتر دانرابوو وە لە مانگی ڕابردوودا وادەی کارکردنەکەی تەواو بوو.

XS
SM
MD
LG