Accessibility links

سەرۆکی لوبنان هەوڵی کاراکردنەوەی حکومەتی وڵاتەکەی دەدات

  • VOA News

میشێل عۆن، سەرۆکی لوبنان دوو ڕۆژی ڕاوێژکردنی دەستپێکردووە لەگەڵ ڕێبەرانی سیاسی وڵاتەکەیدا لەسەر ئایندەی حکومەت پاش هەڵپەساردنی بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەکەی سەرەک وەزیری لوبنان.

سەعد حەریری ڕۆژی چواری مانگی یازدە لە شانشینی عەرەبستانی سعودیەوە دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە و حکومەتی هاوپەیمانێتی وڵاتەکەی خستە قەیرانەوە بەڵام پاش گەڕانەوەی بۆ لوبنان ئەو بڕیارەی هەڵپەسارد بە مەبەستی وەک دەگوترێت کاتی زیاتر بۆ وتووێژکردن.

حەریری داوا دەکات حزبوڵای هاوپەیمانی خۆی لە قەیرانەکانی هەرێمەکە دووربخاتەوە واتە لە سوریا و عێراق و یەمەن.

حزبوڵا نکوڵی دەکات لەوەی ڕۆڵی لەشکریانەی هەبێت لە کێشەکانی وڵاتی یەمەندا بەڵام چەکداری لە عێراق و سوریادا هەن.

سەرۆکی لوبنان ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ موحەمەد ڕەعد سەرکردەی هێزە نیمچە لەشکرییەکانی حزبوڵادا کۆبۆتەوە و دواتریش بە پەیامنێرانی وتووە وتووێژیان لەسەر کاراکردنەوەی حکومەت کردووە.

ڕەعد وەلامی ئەو پرسیارانەی نەدایەوە کە سەبارەت بە کشانەوەی حزبوڵا بوون لە قەیرانەکانی ناوچەکەدا.

XS
SM
MD
LG