عێراق دەڵێت لە مانگی شەشی داهاتوودا دەستدەکات بە وەرگرتنی تەندەری نوێی تایبەت بە کۆنتراکت کردن بۆ پەرەپێدانی نۆ کێڵگەی نەوت و گاز وەک هەوڵێک بۆ زیادکردنی داهاتی سوتەمەنی لەو وڵاتە بەشەڕ وێرانبووەدا.
عەبدولمەهدی ئەلعەمیدی سەرۆکی بەشی کۆنتراکتەکان لە وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە گوتوویەتی وردەکاری و زانیاری زیاتر لەسەر ئەو کێڵگە نەوتی و گازانە لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئاشکرا دەکرێن.
ئەلعەمیدی ئاماژەشی بەوە کردووە ئەو کۆمپانیایانەی تەندەر پێشکەش دەکەن بۆ ئەم پڕۆژە گەورەیە بۆ یەکەم جارە بەشداری لەم تیر و پشکەدا بکەن بۆ کۆنتراکتەکە و دەشڵێت پێنج دانە لە کێڵگە نەوتییەکان کێڵگەی هاوبەشن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و سیانیشیان هاوبەشە لەگەڵ کوێتدا و یەکێکیشیان لە کەنداوی فارسدایە.