هه‌رێمى كوردستان كار بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات، به‌ڵام حكومه‌تى عێراق له‌فشاره‌كانى بۆ سه‌ر هه‌رێم به‌رده‌وامه و به‌شێک له‌په‌رله‌مانتاران، پێیانوایه به‌غدا وه‌كو دۆڕاوى جه‌نگ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌كات.
حه‌سه‌ن جیهاد په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق و چاودێرى سیاسى، پێیوایه نه‌فه‌سى مامه‌ڵه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا، نه‌فه‌سى هێزێكى سه‌ركه‌وتووه به‌سه‌ر هێزێكى شكستخواردودا، ده‌ڵێت"عێراق نه‌وت و ده‌روازه سنوریه‌كانى كۆنترۆڵكردووه و هه‌رێمى له‌قاڵبداوه، هه‌رێم به‌رده‌وام ئاماده‌یى خۆى بۆ دانوستان نیشان ده‌دات، كه‌چى به‌غدا خۆى له‌دانوستان ده‌دزێته‌وه."
به‌برواى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پێشوى عێراق، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ خراپ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێم ، ئیستیغلالى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه كردووه، به‌تایبه‌ت كه هه‌موو دونیا دژى بوون و هه‌رێم ئه‌نجامیدا.
له‌ئێستادا هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى له‌ده‌ستدانى كێڵگه‌نه‌وتیه‌كانى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و سه‌رچاوه‌ى زۆرێك له داهاته‌كانى، تواناى به‌رێوه‌بردنى هه‌رێمى له‌رووى ئابوریه‌وه له‌ده‌ستداوه، بۆیه چاوى له‌ده‌ستى به‌غدایه پشكى له‌بودجه‌ى عێراق بۆ دابین بكات، هه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستى هه‌رێمى به‌رانبه‌ر به‌غدا لاوازكردووه.
هه‌رێم ده‌یه‌وێت وه‌فدێك له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردیه‌كان بۆ دانوستان ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان، كه‌هۆكارى به‌شدارى پێكردنى لایه‌نه‌كانى تر بۆ ئه‌وه ده‌گێردرێته‌وه كه لایه‌نه‌كانى تر له‌رابردوودا به‌شێك نه‌بوون له‌كێشه‌كان و هه‌وڵده‌درێت رۆڵیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌كه پێبدرێت.
بێستون فایه‌ق ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"فشاره به‌رده‌وامه‌كانى به‌غدا له‌سه‌ر هه‌رێم، په‌یوه‌ندى به شكسته سه‌ربازى و ئابوریه‌كانى هه‌رێمه‌وه هه‌یه."
وتیشى"لاوازى هه‌رێم وایكردووه عێراق وه‌كو دۆڕاوى جه‌نگ مامه‌ڵه بكات، نه‌ك وه‌كو هه‌رێمێك كه‌له‌چوارچێوه‌ى وڵاته‌كه‌یدایه."
به‌شێك له‌هه‌ڵوێسته تونده‌كانى به‌غدا به‌رانبه‌ر هه‌رێم بۆ كێشه نێوخۆییه‌كانى نێو ماڵى شیعى ده‌گێردرێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه عێراق له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردندایه و عه‌بادى ترسى له‌وه هه‌یه نزیكبونه‌وه‌ى له‌هه‌رێم وه‌كو كارتێكى هه‌ڵبژاردن له‌دژ به‌كاربهێنرێت.