Accessibility links

دکتۆر مه‌حه‌مد عه‌لی: ره‌وایی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک، فاکته‌ره‌ ناوخۆییه‌کان، باوه‌ری هاووڵاتیان و یاسا کار پێکراوه‌کانی ناوخۆێ وڵاته‌ نه‌ک ده‌ره‌وه‌

  • Jani Diylan

Dr. Mohammad Ali

ئه‌وه‌ی باوه‌ له‌ وڵاتانی رۆژئاوا و سیستمی دیمۆکراسیدا هه‌ر که‌سێک که‌ به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی هه‌یه‌ له‌ هه‌ر پله‌ و پایه‌کدا، ئه‌گه‌ر بێت و له‌ کاره‌که‌یدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت، ئه‌گه‌ر بێت به‌ خۆشی خۆێ ده‌ست له‌ کار نه‌کێشێته‌وه‌، له‌ ژێر فیشار ده‌ستی پێده‌کێشنه‌وه‌. ئه‌م جۆره‌ ره‌شه‌ تا چه‌ند ئاشنایه‌ وه‌ یاخود نامۆیه‌ بۆ سیستمی به‌رێوه‌بردن له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌ یاخود له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا له‌ هه‌رێمی کوردستان؟

دکتۆر مه‌حه‌مه‌د عه‌لی رێکخه‌ری ژووری تۆژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی که‌ تۆ باسی ده‌که‌یت له‌ سیاقێکدایه‌ که‌ حکومه‌ته‌که‌ و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ به‌ شێوازێکی دیمۆکراسی و هه‌ڵبژاردن و خه‌باتی مه‌ده‌نی هاتبێته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌شێکی زۆری ئه‌م نوخبه‌ سیاسیه‌ی‌ ئێمه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنێکی ساخته‌ وه‌ یاخود به‌ شێوازێکی نا دیمۆکراسیانه‌ ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته‌ ده‌ست، یاخود شرعیه‌تی شۆڕشگیری وه‌ یاخود له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌که‌وه‌، خێزانێکه‌وه‌ شرعیه‌تی وه‌رگرتووه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ رۆژئاوا روو ده‌دات لێره‌ روو نادات، به‌ کورتیه‌که‌ی مادام سه‌ره‌تاکانیان جیاوازه‌، کۆتاییه‌کانیشی جیاوازه‌".

دکتۆر مه‌حه‌مه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " بارزانی وازی نه‌هێنا، به‌ڵکو وازی پێهێنرا به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و کاته‌ وازی هێنا که‌ دام و ده‌زگاکانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، که‌ ئه‌مه‌ کارێکی نه‌ یاسایی و نه‌ سڤیلیانه‌یه‌. سه‌باره‌ت به‌ حکومه‌ت و وه‌زیره‌کانی ئه‌و حکومه‌ته‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌ نموونه‌ وه‌رگرین، ئه‌م پیاوه‌ نزیکه‌ی 19 ساڵه‌، که‌ سێ ساڵی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران بوه‌ وه‌ 16 ساڵێش که‌ سه‌رۆکی وه‌زیرانه‌ وه‌ئه‌و سێ ساڵه‌ش که‌ جێگری سه‌رۆک وه‌زیران بوه‌ کۆتایی 90 کان، له‌ راستیدا هه‌ر به‌ دیکۆر ئه‌و براده‌ره‌ی تر سه‌رۆک وه‌زیران بوه‌، به‌ (عملی) هه‌ر ئه‌م سه‌رۆک وه‌زیران بوه‌، که‌ له‌و ماوه‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌فکار و زۆر بلیمه‌ت و زۆر توانیشی هه‌بێت به‌ راستی ئیتر پێی نه‌ماوه‌، وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ له‌ رووێ په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌، له‌ رووێ که‌رتی ته‌ندرووستی، ئابوری، په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌روه‌، که‌رتی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌، هیچ که‌رتێک له‌و که‌رتانه‌ ئه‌م حوکمرانیه‌ و ئه‌م نوخبه‌یه‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، به‌ تاێبه‌تی ئابوری سه‌ربه‌خۆ که‌ له‌ 2014 راگه‌یندرا، هه‌ر له‌به‌ر هیچ نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وشکه‌ست و قه‌یرانیه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌ هێنایان ده‌بوایه‌ وازیان بهێنایه‌، به‌ڵام دیاره‌ هه‌ستی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیان نییه‌ ".

دکتۆر مه‌حه‌مه‌د عه‌لی ده‌شڵێت" یه‌کێک له‌ کاره‌ساته‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌کان ئه‌مان پێیان وایه‌ سه‌رچاوه‌ی شرعیه‌ت له‌ ده‌ره‌وه دایه‌‌، مادام له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ته‌لیفۆنیکیان بۆ دێت وه‌ یاخود له‌ نامه‌یه‌کی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکاد ا ناویان دێت، وه‌ یاخود بالێۆزی بریتانیا سه‌ردانیان ئه‌کات ئیتر ئه‌وه‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ره‌واییان هه‌بێت، به‌رده‌وامیان هه‌بێت له‌ کاتێکدا شرعیه‌تی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک، فاکته‌ره‌ ناوخۆییه‌کان و متمانه‌ی ( باوه‌ری) هاووڵاتیان و یاسا کار پێکراوه‌کانی ناوخۆێ وڵاته‌ نه‌ک ده‌ره‌وه‌ ".

XS
SM
MD
LG