بریاره سێشه‌مه ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك كۆ ببێته‌وه، عه‌ره‌ب و توركمان ئاماده‌یى خۆیان بۆ به‌شدارى كردن له‌كۆبونه‌وه‌كه نیشانداوه، هه‌روه‌ها 13 ئه‌ندامى كوتله‌ى كوردیش به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن و ژماه‌ی پێویست به پێی یاسایى ته‌واو ده‌كرێت.
گه‌رچى بریار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك بۆ ڕۆژی سێشه‌مه 21ی مانگ دراوه، به‌ڵام ئه‌ندامه كوردیه‌كان كۆده‌نگ نین له‌سه‌ر به‌شدارى كردن له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا و له‌كۆى 26 ئه‌ندام، 13 ئه‌ندامیان به‌شدارى ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها تا ئێستاش پێكهاته‌كان له سه‌ر ناوه‌رۆكى كۆبونه‌وه‌كه رێكنه‌كه‌وتوون.
جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند "له‌كۆبونه‌وه‌ى سێشه‌مه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكادا 13 ئه‌ندامى كوتله‌ى كوردى به‌شدار ده‌بن."
گوتیشى"به‌شداربوونمان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌یه تا ئه‌و پاساوه به‌ده‌ست لایه‌نه‌كانى تره‌وه نه‌مێنێت، كه‌كورد به رێگرى كردن له‌ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن."
كوتله‌ى عه‌ره‌بى و توركمانى ده‌یانه‌وێت له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ینێ دا به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن بۆ ماوه‌ى 15 رۆژ وه‌كو سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام كورد به‌مه رازى نه‌بوه، چونكه پێیانوابووه له‌و 15 رۆژه‌دا سه‌رۆكى كاتى ئه‌نجومه‌ن زیانى زیاتر به‌پێگه‌ى كورد ده‌گه‌یه‌نێت و هاوشێوه‌ى پۆستى پارێزگار، كورد پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نیش له‌ده‌ست ده‌دات.
به‌پێى زانیاریه‌كانى ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، په‌رله‌مانتارانى توركمان ئیمزایان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نێكى كاتى كۆكردوته‌وه، بۆیه به‌شدارى كردنى ئه‌ندامانى كوتله‌ى كوردى له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى سێشه‌مه له‌كاتێكدایه كه متمانه‌یان به نوێنه‌رانى پێكهاته‌كانى تر نیه.
زانیاریه‌كانى ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كورد ترسى هه‌یه له‌وه‌ى به‌غدا كۆ نه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بكاته بیانو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن و دانانى ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ربازی بۆ كه‌ركوك، بۆیه ده‌یانه‌وێت به به‌شدارى كردنیان له‌كۆبونه‌كه‌دا ئه‌و پاساوه به‌ده‌ست به‌غداوه نه‌هێڵن.
كامه‌ران كه‌ركوكى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك(پارتى)، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ئه‌وان وه‌كو ئه‌ندامانى پارتى به‌شدارى كۆبونه‌وه‌ى سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌ن ناكه‌ن، گه‌ر له‌ناو كه‌ركوك ئه‌نجام بدرێت، چونكه وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت"ژیان و كه‌رامه‌تیان پارێزراو نابێت."
گوتیشى"ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى تر كه‌ده‌یانه‌وێت به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه بكه‌ن ده‌یانه‌وێت پارێزگار بۆ كه‌ركوك دابنێن."
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له 41 كورسى پێكدێت، لایه‌نه كوردیه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیان خاوه‌نى 26 كورسین، كوتله‌ى توركمانى به‌شیعه و سونه‌وه 9 كورسى و عه‌ره‌بى سونه‌ش 6 كورسى هه‌یه.