Accessibility links

دکتۆر شێرکۆ جەودەت: بە دڵنیاییەوە دەبێت ئەو کەسایەتیانەی بەرپرسیاری ڕاستەوخۆن لە کەموکورتیەکان بگۆڕدرێن


دکتۆر شێرکۆ جەودەت

یەکگرتووی ئیسلامی لە ئێستادا پشتیوانی لە پێکهێنانی حکومەتێکی کاتی دەکات لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا وەک هەوڵێک بۆ تێپەڕاندنی ڕەوشی قەیراناوی هەرێم.

دکتۆر شێرکۆ جەودەت، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت ئەم پشتیوانییە لە حکومەتێکی کاتی لە هەرێم بە مانیا گۆڕانکاری نییە لە هەڵوێستی یەکگرتوودا بەڵکو بەردەوامە لەسەر هەڵوێستەکانی خۆی و ئەوەی ڕوویداوە خوێندنەوەکان جیاوازن بۆ ڕووداوەکانی ڕۆژی 16 ی مانگی دەی ڕابردوو و هەروەهاش لێکدانەوەکان بۆ بەرژەوەندی ئێستا و داهاتووی هەرێمی کوردستان و دەشڵێت چەقی بڕیار و شیکردنەوەکانی لای یەکگرتووی ئیسلامی بەرژەوەندی خەڵکە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر شێرکۆ ئاماژەش بەوە دەکات کە داواکردن بۆ حکومەتێکی یەکڕیزیی نیشتمانی داوای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانیشە و دەڵێت ئەم حکومەتی قۆناغی گواستنەوەیە بەپێی هەڵبژاردنەکان لە هەر پێنج لایەنەکەی بەشدار لە پرۆسەی سیاسیدا پێکدەهێنرێت و ئەگەر لایەنی تریش هاتە ناوەوە ئەوا کارێکی گونجاوە و دەشڵێت ئەوەی لەم حکومەتەدا بۆ قۆناغی گواستنەوە دەگۆڕدرێت بەرنامەی حکومەتەکەیە.

دکتۆر شێرکۆ باسیش لەوە دەکات هەڵوەشاندنەوەی ڕێفراندۆم شتێکی واقیعی نییە چونکە بووە بە مێژوو وەک دەڵێت هەر بە ڕیفراندۆمێکی تر دەتوانرێت ئەو ڕیفراندۆمە هەڵبوەشێندرێتەوە و دەشڵێت دەشێت لە قۆناغەکانی داهاتوودا بە میکانیزمی تر و بە شێوازی تر چارەسەر دۆخە نەخوازراوەکان بکرێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:40 0:00

XS
SM
MD
LG