Accessibility links

حەریری ڕۆژی چوارشەممە دەگەڕێتەوە لوبان و لەوێ باسی بارودۆخەکەی دەکات


سەعد حەریری، کە سەرەتای ئەم مانگە لە عەرەبستانی سعودیەوە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند، دەڵێت ڕۆژی چوارشەممە دەگەڕێتەوە بۆ بەیروت و لەوێ وردەکاری لەسەر بڕیارەکەی دەدات.

حەریری ڕۆژی شەممە لە کۆشکی ئەلیزە لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کە هاوکاری دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی، ئەم قسانەی کرد.

حەریری گوتی " هەر وەکو دەزانن من دەستم لە کارکێشاوەتەوە و لە لوبنان لەسەر ئەم مەسەلەیە قسە دەکەین." ئەو گوتیشی ئەو ڕۆژی چوارشەممە بەشداری دەکات لە ئاهەنگەکانی ڕۆژی سەربەخۆیی وڵاتەکە.

ئەو گوتیشی " سەبارەت بە ڕەوشی سیاسی لە لوبنان من هەڵوێستی خۆم لەو بارەیەوە دەردەبڕم پاش ئەوەی لەگەڵ سەرۆک مشێڵ عەون کۆببمەوە."

لە 4 ی مانگی 11 دا حەریری لە تەلەفیزیۆنی سعودییەوە دەستلەکارکێشانەوەکەی ڕاگەیاند و گوتی بەهۆی دەستێوەردانی ئێران و حزبوڵاوەیە لە وڵاتەکەی و گوتیشی لە ژیانی خۆشی دەترسێت. ئەمەش کۆمەڵێک گومانی هێنایە ئاراوە.

لە ڕۆژی یەکشەممەش لە کاتێکدا وەزیرانی دەرەوەی عەرەبستانی سعودیەو و وڵاتانی تری عەرەبی لە قاهیرە کۆبونەوە بۆ تاوتوێکردنی دەستێوەردانەکانی ئێران، وەزیری دەرەوەی لوبنان لە ماڵەوە بوو.

XS
SM
MD
LG