Accessibility links

لەشکری سوریا دەڵێت جارێکی تر ئەلبوکەمالی کۆنترۆڵ کردووە


لەشکری سوریا و هێزە هاوپەیمانەکانی جارێکی تریش کۆنتڕۆڵی تەواوی شارۆچکەی ئەلبوکەمالیان کردۆتەوە کە بە دووا مۆڵگای داعش دادەنرێت لە سوریادا.

لە سەرتای ئەم مانگەدا لەشکری سوریا ڕایگەیاند شارۆچکەکەی بە تەواوەتی ئازاد کردووە، بەڵام خانە نوستووەکانی داعش و چەکدارەکانی تریشی هێرشێکی بەرپەرچدەرەوەیان کردەوەو بەشێکی زۆری شارۆچکەکەیان داگیر کردەوە.

دەرکردنی تیرۆرستان لە ئەلبوکەمال واتا تێکشکاندنێکی سەرەکی داعش لە سوریاداو وەهاش دەکات تەنها چەند گوندێکی سەر ڕووباری فورات لە ژێر ڕكێفی تیرۆرستانی دەوڵەتی خەڵافەتدا بمێنێتەوە.

XS
SM
MD
LG