له‌سه‌ر شوێنى كۆبونه‌وه‌كه‌یان، گرفت له‌به‌رده‌م كۆبونه‌وه‌كه‌ى ڕۆژى سێشه‌مه‌ى داهاتوى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوک دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌ت به‌شێک له‌ئه‌ندامانى كوتله‌ى برایه‌تى كوردى كه‌گه‌وره‌ترین كوتله‌ى نێو ئه‌نجومه‌نه ده‌یانه‌وێت كۆبونه‌وه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوک ئه‌نجام بدرێت ، به‌شه‌كه‌ى تریشیان ده‌یانه‌وێت كۆبونه‌وه‌كه دوانه‌خرێت ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌ناو كه‌ركوكیش بێت.
كامه‌ران كه‌ركوكى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوک ( پارتى )، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"پێناچێت كۆبونه‌وه‌ى ڕۆژى سێشه‌مه‌ى داهاتوى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوک ئه‌نجام بدرێت."
وتیشى"رێبوار تاڵه‌بانى و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌ن ده‌یانه‌وێت كۆبونه‌وه‌كه له‌هه‌ولێر یاخود كۆیه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام كوتله‌ى عه‌ره‌بى و توركمانى داوا ده‌كه‌ن له‌كه‌ركوک بێت."
به‌ڵام ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ( یه‌كێتى)، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد 14 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن ئیمزایان كۆكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌ى ڕۆژى سێشه‌مه، عه‌ره‌ب و توركمانیش ئاماده‌یى خۆیان بۆ به‌شداریكردن له‌كۆبونه‌وه‌كه نیشانداوه.
ناوبراو وتى"له‌كۆبونه‌وه‌كه تاوتوێى ڕه‌وشى ئێستاى كه‌ركوک و گرفتى فه‌رمانگه‌كان و سكاڵاى ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كه‌ین كه ئازاردراون."
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوک له 41 كورسى پێكدێت، كوتله‌ى برایه‌تى كه كوتله‌ى هێزه كوردیه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیانه خاوه‌نى 26 كورسیه، هه‌روه‌ها كوتله‌ى توركمانى 9 كورسى و كوتله‌ى عه‌ره‌بیش 6 كورسى هه‌یه.