Accessibility links

سیاوه‌ش حه‌یاتی: ئه‌رکی راسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر به‌ ناوچه‌کانی کرماشان له‌مه‌ودا ده‌ست پێی ده‌کات


Siavash Hayati

یارمه‌تیه‌کان بۆئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ئوستانی کرماشان که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر زه‌وی له‌رزه‌که‌ هه‌ر وا له‌ زۆری به‌شه‌کانی ئێرانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام به‌ پێی میدیاکان و ئاژانسه‌کانی په‌یام نووچه‌ حکومه‌ت وه‌کو پێویست کاره‌کانی ئه‌نجام نه‌داوه‌.

سیاوه‌ش حه‌یاتی جێگری سه‌رۆکی به‌ره‌ی یه‌کگرتووێ کورد، چالاک و ووته‌ بێژی کۆمه‌ڵگاێ یارسان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌و شه‌پۆله‌ی که‌ که‌وته‌ رێ بۆ یارمه‌تی دانی هاووڵاتیانی زه‌وی له‌رزه‌ه‌که‌ بناغه‌یه‌که‌ بۆ یه‌کگرتنی نه‌ته‌وه‌یی چ له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران وه‌ یاخود له‌سه‌ر ئاستی کورده‌واریدا وه‌ ئومید به‌خشه‌ به‌ ئاێینده‌ وه‌ ئه‌م ئومێده‌واریه‌‌ وا ده‌کات له‌و هاوبه‌ستگیه‌دا بتوانیین به‌ ئومێد تره‌وه‌ براونینه‌ ئاێینده‌ چ له‌ سه‌ر ئاستی ئێران وه‌ یاخود له‌ سه‌ر ئاستی کوردستاندا، به‌ تاێبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ ناوچه‌که‌دا پشتێوان و یاری ئێمه‌ بوونه‌".

کاک سیاوه‌ش هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" هه‌ر ئه‌م یارمه‌تیانه‌ بوه‌ هۆێ که‌مێک سارێژکردنی برینی ئه‌م هاووڵاتیانه‌، هه‌رچه‌ند یارمه‌تیه‌کان به‌ باشی هاوو ئاهه‌نگ و رێک نه‌خرابوون و زۆری له‌و یارمه‌تیانه‌ له‌ ناو چوون، به‌ڵام به‌ گشتی ئه‌گه‌ر یارمه‌تی ئه‌م هاووڵاتیانه‌ نه‌بوایه‌ دوڵه‌ت قه‌ت نه‌ له‌ توانێدا بوو وه‌ نه‌ پێی ده‌کرا تا ئه‌و راده‌یه‌ به‌م هاووڵاتیانه‌ کۆمه‌ک بگه‌ینی و له‌م قوناغه‌ سه‌ره‌تاییه‌دا له‌م‌ قه‌یرانیه‌دا ده‌ری بێنێ".

کاک سیاوه‌ش ده‌شڵێت " یارمه‌تیه‌کان گه‌یشته‌ ده‌ستی به‌شێکی زۆری هاووڵاتیان و زۆرتر له‌وه‌ی که‌ پێویستیان بوو، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌کی ره‌وایانه‌ دابه‌ش نه‌کران به‌ هۆێ نه‌بوونی سازمانده‌هی وه‌ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی که‌ درووست بوون وه‌ هه‌روه‌ها به‌و شێوه‌ی که‌ ده‌بوایه‌ ده‌ستی ئه‌وانه‌ی زۆرتر نیازمه‌ندن، ئه‌م کارانه‌ ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت بوو به‌ڵام له‌ راستیدا مه‌ردوم ئه‌نجامی دا، ئه‌رکی راسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌مه‌ودا ده‌ست پێی ده‌کات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:18 0:00

XS
SM
MD
LG