Accessibility links

عیماد عه‌لی: بریاری دادگاێ فیدرال ده‌بوایه‌ یه‌کمین جار له‌ په‌رله‌مان دانوستاندنی له‌سه‌ر بکرابایه‌

  • Jani Diylan

Emad Ali

رفراندوم بریارێک بوو که‌ به‌زۆرینه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌نگیان له‌سه‌ر دا به‌ڵام زۆری له‌ هاووڵاتیان و ئۆپۆزسیۆن له‌و بروایه‌دا بوون که‌ هاووڵاتیان به‌ زۆر په‌ل کێشی ئه‌و رفراندومه‌ کران و به‌ باجێکی زۆر له‌ سه‌ریان که‌وت.

دیاره‌ سه‌ره‌رای داخوازیه‌ به‌رده‌وامه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ند له‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌رئه‌مجامه‌که‌ی، سه‌رانی هه‌رێم ئاماده‌ نه‌بوون، ئێستاکه‌ میدیاکان باس له‌ بریاری دادگاێ فیدراڵ له‌و باریه‌وه‌ ده‌که‌ن، ئاخۆ په‌رله‌مان له‌و کارانه‌دا خاوه‌ن بریاره‌ یان حکومه‌ت که‌ له‌ که‌سایه‌تی نێچیرڤان بارزانی دا خۆێ ده‌بینێته‌وه‌؟

مه‌سعود بارزانی له‌ پێشدا ووتی من ئه‌و بریاره‌م نه‌داوه‌، ئه‌وه‌ بریار و ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان بوه‌، ئاخۆ ئێستاکه‌ کارێکی درووسته‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گه‌ل حکومه‌ت ئه‌و بریاره‌ بدات؟

عیماد عه‌لی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " هه‌موومان ئاگادارین له‌ پێکهاته‌ و چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی دادگاێ فیدراڵی عێراقی وه‌ تا ئێستا ئه‌و دادگایه‌ هیچ بریارێکی نه‌داوه‌ که‌ دڵخۆشی لایه‌ن و پێکهاته‌کان بکات، له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌دا بێت که‌ له‌ سه‌دا سه‌د سه‌ربه‌خۆییه‌، پاشکۆێ ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌ جێ کار نییه‌، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ندێ گومان ده‌کرێ له‌ دادگای فیدراڵی ".

کاک عیماد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " له‌ عێراق ئێستا هه‌ندێ شت وا ئاڵۆز کراوه‌ ته‌نانه‌ت بریاره‌کان به‌ پێی ده‌ستور نیین، هه‌ندێ بریار که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دایه‌ چه‌ندین مانگ و ساڵ دووا ده‌که‌وێ وه‌کو یاسای نه‌وت و گاز، یاساێ پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ندێ کێشه‌ی تردا زوو بریارێ له‌سه‌ر ده‌درێت وه‌ هه‌موو به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ سیاسیه‌کانه‌وه‌ گرێ دراوه‌".

کاک عیماد ده‌شڵێت " ئه‌م بریاره‌ دادگاێ فیدراڵ له‌ راستیدا ده‌بوایه یه‌کمین جار له‌ په‌رله‌مانی کوردستان دانوستاندنی له‌سه‌ر بکرابایه‌ و وورده‌ کاریه‌کانی بخوێنرایه‌ته‌وه‌ و ئه‌مجا وه‌ڵام بدرایه‌ته‌وه‌ ، نه‌ک راسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ".‌

XS
SM
MD
LG