Accessibility links

بوومەلەرزەیەکی بەهێز هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی عێراقیش دەگرێتەوە

  • VOA News

بوومەلەرزەیەک بە هێزی 7.3 لەسەر پێوانەی ڕێختەر بەشێکی هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی عێراقی هەژاند.

بەپـێی ئاژانسی زەویناسی ئەمەریکا بۆ چاودێری بومەلەرزە، دوو بوومەلەرزە لە نزیک هەڵەبجە و دەربەندیخانی داوە.

یەکەمیان لە کاژمێر 9:18 ی شەو بە کاتی خۆجێی و بە گوڕی 7.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 23.2 کیلۆمەتر و لە دوری 32 کیلۆمەتر لە باشوری شاری هەڵەبجە.

بوومەلەرزەی دووەم لە کاژمێر 9:29 ی شەو بە کاتی خۆجێی و بە گوڕی 5.3 پلە بە پـێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر و لە دوری 1.5 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای ناوچەی مەیدان و دوری 25 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژئاوای شاری دەربەندیخان. .

هەروەها بوومەلەرزەیەکی دیکە لە کاژمێر 1:03 ی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە بە کاتی خۆجێی بە گوڕی 4.5 پلە بە پـێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر و لە دوری 6 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژئاوای شاری سەرپول زەهابی ئێرانی داوە.

لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان هەست بە لەرینەوەکە کراوە بە تایبەتی، هەڵەبجە، دەربەددیخان، کەلار، خانەقین، سلێمانی، هەولێر، ڕانیە و هەروەها کەرکوکیش.

ئەم بوولەرزەیەش ترسی لە نێو هاووڵاتیاندا دروست کردووە بە جۆرێک کە نەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان و لە دەرەوە بن. شیلان محەمەد هاووڵاتییەک لە سلێمانییەوە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ماوەیە بوومەلەرزەکە زۆر بوو و هەستێکی زۆری پێ دەکرا لە ماڵەوە هاتا ڕامان کردە دەرەوە هەر بەردەوام بوو."

ڕۆژنامەوان ئەیوب محەمەدیش لە هەڵەبجەوە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " دوو جار هەست بە عەرز لەرینەوەکە کراوە و گوتیشی هەرچەندە کەشو هەوا زۆر ساردە بەڵام بەم شەوە خەڵکی لە ماڵەکانی خۆیان هاتوونەتە دەرێ و بە بەتانی خۆیان پێچاوە و لە ناوخەڵکەکەدا باس لەوە دەکرێت کە ڕەنگە جارێکی تریش بوومەلەرزە ڕووبداتەوە." بە‌ڕێز محەمەد گوتیشی هەندێک لە خانوبەرەی بینیوە کە درزی تێکەوتووە و چەند دیوارێک ڕووخاوە بەڵام ئاماژەی بەوە نەکرد کە بەهۆی بوومەلەرزەکە کەس گیانی لە دەستدابێت.

XS
SM
MD
LG