Accessibility links

عەبولستار مەجید: نەخێر حکومەتی هەرێم ناتوانێت لە هەشت مانگدا ئەو هەموو کێشە و گرفتانە چارەسەر بکات

  • Balen Salih

عەبدولستار مەجید

کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی هەرێم دوا دەخرێت.

ئەگەرچی وەها بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە ئەو کۆبوونەوەیە بکرێت بەڵام وەک هەندێک لە پەرلەمانتاران باسیان کردووە بەهۆی بەشدارینەکردنی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامییەوە کۆبوونەوەکە دواخرا.

پەرلەمانتاران ئاماژەشیان بەوە کردووە ئامانج لەو کۆبوونەوەیە بەشداری نوێنەرانی هەموو لایەنەکان بووە لە پەرلەماندا بۆ تاووتوێکردنی دۆسێکانی موچەی فەرمانبەران و بودجەی هەرێم و هەروەهاش پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت گۆڕانکارییەکانی لە هەرێمی کوردستاندا هاتوونەتە ئاراوە لە سەروەختێکدا کە هەرێم بە کۆمەڵێک قەیرانی سەختدا تێدەپەڕێت و هەروەهاش ئاستی پەیوەندییەکانی هەرێمیش لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیا و هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاواشدا وەها پێویست دەکەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دید و تێڕوانینی نوێوە و بە گۆڕانکاری و چاکسازییەوە هەوڵی چارەسەرکردنیان بدات، وە دەشڵێت لەم ڕەوشەی ئێستای هەرێمدا هەر حکومەت بە تەنیا بەرپرس نییە و سیاسەتی حیزبەکانی کوردستانیش بەشدارییان هەیە لە هاتنە ئارای ئەم ڕەوشەدا.

عەبدولستار مەجید دەڵێت هۆکاری سەرەکی دواخستنی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی نێوان حکومەت پەرلەمان دەگەڕێتەوە بۆ دروستبوونی جۆرێک لە لێکتێنەگەیشتن.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بە ئەگەری هێنانە ئارای هاوڕایی لە نێوان حکومەت و پەرلەماندا لەسەر پرسە جیاوازەکان لە کاتێکدا ئاستی بێ متمانەیی لەوپەڕیدایە، عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاویەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەڵێت هەنگاوی یەکەم لەوێوە دەستپێدەکات کە کاتێک حکومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنەکاندا دادەنیشێت ئامادەیی هەبێت بۆ گۆڕانکاری بۆ چاکسازیش، وە دەشڵێت بەم شێوەیەی ئێستا نە حکومەت دەتوانێت کێشەکانی خۆی چارەسەر بکات و نە لایەنەکانیش دەتوانن پڕۆژەکانیان جێبەجێبکەن، ئاماژەش بەوە دەکات کە لە ساڵی 2014 دا ڕەوشەکە ئاسایی بوو ئەوجا پێکهێنانی حکومەت نزیکەی نۆ مانگی خایاند و دەپرسێت ئایا لەم ڕەوشەی ئێستادا دەتوانرێت ئەم حکومەتە هەڵبوەشێندرێتەوە و شتێکی تر دروست بکرێت؟!

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG