Accessibility links

هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت هێشتا نەزانراوە ئایا سەرەتای سەرهەڵدانی چیرۆک بۆ منداڵان دەگەڕێتەوە بۆ کەی، بەڵام ئاشکرایە لە فەرهەنگی هەموو گەلاندا زارەکیانە چیرۆکەکان بۆ منداڵان گێڕدراونەتەوە.

ئەم ژانرە ناسنامەیەکی دیاریکراوی نییە و لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی خاوەندارێتی لێدەکرێت.

لێکۆڵەرەوە لە بواری فەرهەنگدا بە گشتی هاوڕان لەسەر ئەوەی چیرۆکەکانی بۆ منداڵان دەخوێندرێنەوە یان دەگێڕدرێنەوە مەرج نییە بەهۆی ئەوەی بە زمانێکی سادە و سانا نوسراوە ئیتر پەیوەندی بە خەڵکی سەرو هەژدە ساڵەوە نامینێت.

وەک چۆن نوسینی شیعری منداڵان گرنگە ئاوەهاش و بگرە زیاتریش چیرۆکی منداڵان گرنگە و بایەخداریشە لە فەرهەنگی منداڵاندا. بۆچی؟

چونکە لە ڕێی بەکارهێنانی دەستەواژە هونەرییەکانەوە ئاخاوتن لەگەڵ نەوەکانی داهاتوودا دەکرێت و دەشێت ئەو چیرۆکانە و ئەو دەقانەی بۆ منداڵان دەنوسرێن ببنە پانتاییەکی گەورەی ڕۆشنبیریی منداڵ و هەروەهاش دەروازەیەکی گەورە بۆ ئاشنابوونی منداڵ بە مێژوو و جوگرافیا و ئەفسانەکانی نیشتمانی خۆی. ئەمانە بێ لەوەی بەشدارییەکی کاریگەریشی دەبێت لە پەرەپێدان و گەشەکردنی زمانی دایک لای منداڵ.

میوانی بەرنامە:
مەنوچێهر پوردڵ، چیرۆکنوسی منداڵان

زۆرێک لە دەرونناسان لەو بڕوایەدان چیرۆکەکان کاریگەریی خۆیانیان هەیە لەسەر کەسایەتی منداڵ و بیرکردنەوەی قوڵ و فراوانبوونی خەیاڵ و خوڵقاندنی پرسیار.

دەشێت هەموومان لە سەروەختی منداڵیماندا بەو ئەزموونەدا گوزەرمان کردبێت کە پاڵەوانی چیرۆکەکان یان کاراکتەرەکانی تری ئەم یان ئەو چیرۆکە بووبنە ئاڕاستەکەرمان لە قۆناغێکی دیاریکراوی تەمەنماندا.

ژانری فەرهەنگی منداڵ یارمەتیدەرێکە بۆ بڕوا بەخۆ بوون.

لە جیهانی پێشکەوتوودا بۆ چیرۆکەکان و دەقەکانی تایبەت بە منداڵان هەمیشە ڕەچاوی تەمەنی منداڵ دەکرێت، واتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بەرهەمەکاندا ئەوەش لەسەر بەرگەکەی دەنوسرێت کە ئەم بەرهەمە بۆ منداڵانی تەمەن 3 تا 5 ساڵ نوسراوە و هتد.

"مەنوچێهر پوردڵ" یەکێکە لەو نوسەرانەی بایەخێکی زۆر دەدات بە ئەدەبی منداڵان و بەتایبەتیش چیرۆکی منداڵان.

مەنوچێهر تا ئێستا ژمارەیەک بەرهەمی بڵاوکردۆتەوە کە تایبەت بۆ منداڵانی نوسیون لەوانە (ئامانج و ئاوات) و (ڕزگاری). ئەمانە بێ لەوەی خاوەنی چەندین بەرهەمی تری وەرگێرانە وەک [موچەی گیانەواران] ی نوسەر جۆرج لۆروێڵ.

لە بەرهەمەکانیدا مەنوچێهر هەر بەتەنها پەنای نەبردۆتە بە زمانە سادەکەی منداڵان، بەڵکو خۆیشی دەبێتە حیکایەتخوان بۆ منداڵان و بەرهەمەکانیشی بە وێنەی تایبەت بە منداڵان ڕازاندۆتەوە.

بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا:

XS
SM
MD
LG