Accessibility links

زاناکان ئاگاهی ئه‌ده‌ن له‌فراوانکردنی پێگه‌کانی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ به‌سته‌ڵه‌کی باکوور

  • Wrya Kalle

گرووپێک له‌ 37 زانای وڵاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا که‌ توێژینه‌وه‌کانیان سه‌نگی ده‌خاته‌ سه‌ر ژیانی کێوی له‌ جه‌مسه‌ری باکوور، له‌نامه‌یه‌کدا داوایان له‌ 2 ئه‌ندامی کۆنگرس کردوه‌ له‌ناوچه‌ی ژیانی گیانداره‌ کێویه‌کان ڕێگا به‌ پشکنین و دامه‌زراوه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز نه‌درێت.

زاناکان و چه‌ند به‌رپرسێکی پێشووی خانه‌نه‌شین له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی ماسی و ڕاوه‌ماسی ئه‌لاسکا و ڕووپێوی جێۆلۆجی ئه‌مریکا و خزمه‌تگوزاری ماسی و ژیانی کێوی ئه‌مریکا، له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ سیناتۆر لیز مۆرکۆفسکی له‌ولایه‌تی ئه‌لاسکا و ماریا کانتویل له‌ واشنتن، داوایان کردوه‌ کاری پشکنین بۆ نه‌وت و گاز له‌ناوچه‌ پارێزراوه‌کان "له‌گه‌ڵ خواستی دامه‌زراندنی ناوچه‌ پارێزراوکان ناگوونجێت".

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ مۆرکۆفسکی که‌ کۆماریه‌، پرۆژه‌ یاسایه‌کی خسته‌ به‌رده‌م کۆنگرس، له‌وانیه‌ سنووری پشکنین بۆ نه‌وت و گاز دانێت، ئه‌مه‌ش ڕێگا ئه‌دات به‌ بنیاتنانی ڕێگا و ژێرخانی دیکه‌ی پێویست له‌ناو ناوچه‌ پارێزراوه‌که‌دا بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌کانیان.

زاناکان ده‌ڵین لێدانی بیر له‌ که‌نار به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی سه‌روو بازنه‌ی جه‌مسه‌ری باکوور بۆ گیانله‌به‌ران و ژینگه‌ زیانبه‌خش ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی پشتیوانی ژیانی گیانداران ده‌کات وه‌ک ورچی سپی و ورچی بۆر و چه‌ندین گیاندارانی که و گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت‌.

12 که‌س له‌ دیزنی‌لاند تووشی نه‌خۆشی نیمۆنیا – هه‌وکردنی سی – ده‌بن.

لۆس‌ئه‌نجلس - ڕۆیته‌رز

به‌رپرسانی ته‌ندروستی له‌ ئنهایم ڕایانگه‌یاندا، دوای تووشبوونی 12 که‌س له‌نێوانیاندا 9 گه‌شتیار و بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆرێکی نه‌خۆشی قورسی نیمۆنیا – هه‌وکردنی سه‌یکان – دیزنی‌لاند ده‌رگاکانی داخستوه‌ و ڕێڕه‌وی گواتستنه‌وه‌ی هه‌وای خاوێنکردوه‌ته‌وه‌.

جێسیکا جۆد له‌ ناوه‌ندی چاودێری ته‌ندروستی ناوچه‌ی ئۆرانج ووتی دۆخی یه‌کێک له‌3 که‌سی تووشبوو که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ دیزنی‌لانده‌وه‌ نیه‌ مه‌ترسیداره‌ و کێشه‌ی ته‌ندروستی‌ دیکه‌یشی هه‌یه‌.

پامێلا هیمیل گه‌وره‌ به‌رپرسی ته‌ندروستی له‌هاوینه‌هه‌واری واڵتدیزنی له‌بڵاوکراوه‌یه‌کدا ده‌ڵێت به‌رپرسانی هاوینه‌هه‌واره‌که‌ دوای ئاگه‌دارکردنه‌وه‌یان له‌ توشبوونه‌کان، بریاریان داوه‌، بۆ له‌ناوبردنی به‌کتریا ڕێڕه‌وی فێنکردنه‌وه‌ خاوینکه‌نه‌وه‌.

ڕێڕيوی فێنکردنه‌وه‌ بۆ به‌کارهینانی جیاوز له‌ دیزنی‌لاند ئاوی سارد دابین ده‌کات، ته‌موو هه‌ڵم ده‌رده‌کات، که‌ له‌وانیه‌ به‌کتریای نیمۆنیای تێدابێت نه‌شونما بکات.

دزنی‌لاند له‌ ساڵی 1955دا کراوه‌ته‌وه‌، ده‌یان هه‌زار که‌س ڕۆژانه‌ سه‌ردانی ده‌که‌ن و کۆمپانیای واڵتدیزنی خاوه‌نداری ده‌کات.

نه‌خۆشیه‌که‌ له‌ڕێگای هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ له‌ته‌موومژدا ئه‌گه‌ر به‌کتریای نیمۆنیای تێدابێت بڵاوه‌ ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام له‌که‌سێکه‌وه‌ بۆ که‌سێکی بڵاو نابێته‌وه‌.

که‌سانی به‌ته‌مه‌ن و نه‌خۆش زیاتر تووشی ده‌به‌ن. ناوی نه‌خۆشیه‌که‌ له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌وه‌ هاتوه‌ له‌ کۆنگره‌ی یه‌که‌ی له‌شکری ئه‌مریکا له‌ ساڵی 1976دا له‌ فیڵدافیا و گیان له‌ده‌ستدانی 34 که‌س به‌و هۆیه‌وه‌.

له‌ تانزانیا به‌هۆی کۆلێراوه‌ 18 که‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

نایرۆبی – کینیا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاویکرده‌وه‌، بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی کۆلێرا له‌ تانزانیا بۆته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 18که‌س له‌ 2 مانگدا، ئاگاهیشیدا له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی وه‌رزی باران دۆخه‌که‌ خراپتر ده‌بێت.

وه‌زاره‌ته‌که‌ ده‌شڵێت، بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌ نێوان مانگی 9ی ڕابردوو تا کۆتایی مانگی 10 گه‌شتۆته‌ 570 حاڵه‌ت و 18 گیان له‌ده‌ستدانی لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌، داوای له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆجه‌یش کرد، بۆ بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی زیاتری نه‌خۆشی ڕێوشوێنی پێویست بگرنه‌ به‌ر.

له‌ساڵی 2015دا له‌ ته‌نزانیا گه‌وره‌ترین تووشبوونی نه‌خۆشی کۆلێرا که‌وته‌وه‌، زیاتر له‌ 10 هه‌زار که‌س تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدانی 150 که‌سی لێکه‌وته‌وه‌.

کۆلێرا له‌ڕێگای پیسبوونی ئاو و خواردن بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی سکچوونی تووند.

XS
SM
MD
LG