Accessibility links

هەڵمەتی دژە گەندەڵی لە شانشینی عەرەبستانی سعودیە


گرتنەبەری رێوشوێنی توندئامێز لە سەروبەندی هەڵمەتی دژە گەندەڵی لە شانشینی سعودی بە رابەرایەتی شازادەی تاج محەمەد بن سەلمان چەند ئەندامێکی خانەوادەی شاهانەی گرتەوە و هەروەها چەند کەسێکی هەرە دەوڵەمەند و خاوەن دەسەڵاتیش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە زۆربەیان سەرمایاگوزارانی مەزنن. ئەم هەنگاوەی سعودیە بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی لەو وڵاتەدا دەبێتە مایەی نیگەرانی جیهانی لەمەڕ لێکەوتەکانی ئەم کارە. ئەم هەڵمەتە لە کاتێکدایە هەرێمەکە لە ڕەوشێکی نائارامدایە و هەروەها نیگەرانی ئەوەش هەیە کە هەڵمەتی دژە گەندەڵی لە سعودیە بارگرژی لە مێژیەنی نێو ئەو هەرێمە خراپتر بکات.

سەرمایەدارانی جیهانی لە ئوتێلی ریتز کارڵتن کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی گوێ بیستی شازادەی تاج محەمد بن سەلمان بن کاتێک شارە مەزنە نوێیەکەی لە شانشینی سعودیە کە بەهاکەی 500 ملیار دۆلار دەفرۆشێت.

گرتەکانی تەلەفونی مۆبایڵ ئەوە پیشان دەدەن کە چۆن ئەم ئوتێلە وەک شوێنی دەستبەسەر کردنی دەیان لە ئەندامانی خانەوادەی شاهانە و کارداران بەکار دەهێنرێت. لە نێو دەستگیرکراوەکان شازادە وەلید بن تەڵالە ئەوەی یەکێکە لە دەوڵەمەندترین کەسانی جیهان و خاوەنی ئوتێلی ناوداری Savoy یە لە لەندەن و هەروەها بەشە بۆرسەی لە کۆمپانیا مەزنەکانی جیهانیشدا هەیە. دەشێت کە دەستگیرکردنی شازادە وەلید بن تەڵال هاوبەشانی سەرمایەگوزاری خۆرئاوایی تەرە باکات.

جەینت کینینمۆنت لە خانەی چاتم دەڵێت "سەرمایەگوزاران بایەخی پێویستیان دابوو بە شازادە بن وەلید هەروەها وەک کەسێک کە بتوانن بە سەلامەتی کارداری لەگەڵدا بکەن، بەڵام دەستگیرکردنەکەی وا لە سەرمایەگوزارانێکی زۆر دەکات کە بپرسن ئایا کارداریان لەگەڵ سعودیەدا چیتر سەلامەت دەبێت."

لە ساڵی 2010 دا دامەزراوەی بەریتانی BAEبۆ کاروباری بەرگری و ئاسایش لە دادگایەکی ئەمەریکادا بە تۆمەتبار دەرچوو بە هۆی ساختەکاری لە کۆنتراکتێکی فرۆکەی جەنگی لەگەڵ سعودیە بە بەهای دەیان ملیار دۆلار و سەوداکە بە یەمامە دەناسرێت. بەڵام لێكۆڵینەوەیەک لەو بارەیەوە بە گوشاری سیاسی لەلایەن لەندەن و سعودیەوە لێکۆڵینەوەکە خەفە کرا.

کینینمۆنت دەشڵێت " ئایا حاڵەتەکانی پێشوی گەندەڵی گەورە هاوشێوەی کەیسی یەمامە بۆ نمونە هەڵدەدرێنەوە و دەبنە مایەی شەرمەزاری بۆ کۆمپانیا ناودارەکانی خۆرئاوا."

شیکاران دەڵێن وەک بەشێک لە هەوڵەکانی شازادەی تاج بۆ پتەوکردنی دەسەڵاتی خۆی ، میتعەب بن عەبدوڵا سەرۆکی پێشوی گاردی نیشتمانی سعودی دەستگیرکرا و لە پۆستەکەی لابرا.

گراهم گریفتس بۆ کۆنترۆڵکردنی مەترسیەکان دەڵێت "شا محەمد بن سەلمان یەکەم بە وەزارەتی بەرگری دەستیپێکردوە و بەمدوایانەش ئاژانسەکانی دژە تیرۆر و هەواڵگری نێو خۆی کردە ئامانج."

شازادەی تاج موحەمد بن سەلمان جەخت لەسەر چاکسازی ئابوری و کۆمەڵایەتی دەکات بە گوێرەی ئەوەی پێدەگوترێت تێڕوانینی ساڵی 2030 . دابەزینی نرخەکانی نەوتی خاو لە ساڵی 2017 دا ، بووە مایەی کورتهێنانی بوجەی ئەمساڵ کە دەگاتە 52 ملیار دۆلار و نزیکەی لەسەدا 8 ی کۆی بەرهەمی نێوخۆی سعودیە. هاوکات شیکاری ئابوری غازی وەزنی دەڵێت" گەشەی ئابوری سعودی زۆر لاوازە و گۆڕانێک لە ئابوری شانشینەکەدا هەیە بەوەی کە ئابوری پشت بەستوو بە نەوت بۆ ئابوریەکی وەبەرهێنان بگۆڕدرێت. هەندێک لە بنەماکانی ئابوری سەرمایەگوزاری بریتیە لە شەفافییەت و ڕوونی و بەڕێوەبردنی باش و بە گژداچونەوەی گەندەڵی."

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە تویتەری خۆیدا ستایشی ئەو هەڵمەتی سعودی کرد بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی.

هاوکاتی ئەوەی نارۆشنی لە پێشبینیەکان ئەوەی بەرۆکی هەرێمی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووە ، لە هەمان کاتدا شانشینی سعودی سونە ئاینزا لە جەنگی دژ بە سەرهەڵداوانی حوسی شیعە لە یەمەن بەردەوامە ، ئەوانەی ڕۆژی شەمەی ڕابردوو موشەکێکیان ئاڕاستەی سعودیە کرد و هێندە نەمابوو بگاتە فڕۆکەخانەی ڕیازی پایتەخت .

هێشتا ڕوون نییە کە ئایا وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا درێژە بە مەسەلەی پشگیریکردنی خۆی لە سەودای پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران دەکات یان نا . شیکاران مەترسی ئەوەیان هەیە کە نائارامی لە هەر یەک لە ئێران و لە ڕیاز، ناکۆکی و دوژمنایەتیە لە مێژەکانیان بەرەو خراپتر بەرێت.

XS
SM
MD
LG