هێزه ئه‌منیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان 150 چه‌كدارى داعشیان ڕاده‌ستى حكومه‌تى عێراق كردووه، كه‌پێشتر ئه‌و چه‌كدارانه له‌حه‌ویجه بوون و مانگى ڕابردوو له‌سنورى كه‌رکوک خۆیان ڕاده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كردبوو.
عه‌لى حسێنى وته‌بێژى میحوه‌رى باكورى عێراقى حه‌شدى شه‌عبى ، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه هه‌رێم ڕاده‌ستى عێراقى كردوون، سه‌رجه‌میان ئێستا لاى حكومه‌تى عێراقن و ده‌درێنه دادگا."
به‌پێى وته‌ى یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌پێى ڕێككه‌وتن ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعشیان ڕاده‌ستكردوون، به‌ڵام ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌و زانیاریانه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
جه‌بار یاوه‌ر، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"هیچ چه‌كدارێكى داعش لاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نه‌بووه تا ڕاده‌ستى عێراقیان بكات."
ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ڕوونیشیكرده‌وه ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه‌ده‌ستگیركراون یان خۆیان ڕاده‌ستكردووه، پێشتر پێشمه‌رگه ڕاده‌ستى هێزه‌كانى ئاسایشى كردوون، وتى"پرۆسه‌ى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى داعشه دیله‌كان په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه نییه."
ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندى به ئاسایشى پارتیه‌وه كرد ڕه‌تیانكرده‌وه كه‌ئه‌وان هیچ دیلێكى داعشیان ڕاده‌ستى عێراق كردبێت، به‌ڵام به‌رپرسانى ئاسایشى یه‌كێتى هیچ زانیاریه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌دركاند.
دەقی ڕاپۆرتەکە.