Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ڕیفراندۆم و دەستور لە نێوان بەغدا و هەولێردا


وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوا لە هەردوو حکومەتی نێوەندی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکات تا کێشەکانی نێوانیان بەپێی دەستوری عێراق چارەسەر بکەن.

هەردوو لایەنی ئەم کێشەیە داوای دیالۆگ دەکەن بەڵام هێشتا ڕۆژێک بۆ دەستپێکردنی ئەو دیالۆگە چاوەڕوانکراوە دەستنیشان نەکراوە.

لە ساڵی 2005 ەوە تا ئێستا دەستوری عێراق هیچ یەکێک لە کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێری چارەسەر نەکردووە، بەڵکو ناکۆکییەکانی زیاتر کردووە.

ئەگەرچی وەک دەگوترێت لە سیاسەتدا نە سەرکەوتووی هەمیشەیی هەیە و نە دۆڕاوی هەمیشەییش، هەر بۆیە ناکرێت لەپاش ڕووداوەکانی ناوەڕاستی مانگی دەی نێوان بەغدا و هەولێر بگوترێت شکستەکانی کورد بەمانای سەرکەوتنی بەغدایە.

میوانی بەرنامە:
دکتۆر دارا موحەمەد، پسپۆڕی سیاسی.

ئەوەی لە بەغدا دەگوزەرێت بەرامبەر کورد و تەنانەت بەرامبەر بە عەرەبی سوننەش وەک شیکەرەوەی سیاسی باسی دەکەن هیچ بنەمایەکی دەستوری نییە، بەڵکو بڕیاری زۆرینەیەکە (شیعەکان) کە لە دامەزراندنی وڵاتی عێراقەوە تا ساڵی 2003 و ڕووخاندنی دیکتاتۆریەت شیعەکان بەردەوام سەرکوتکراو بوون هاوشێوەی کورد، بەڵام ئێستا وەک شیکەرەوە دەڵێن بوونەتە سەرکوتکار.

ئێستا پرسیارە سەرەکییەکە لەوەدایە ئایا کورد دەبێت چی بکات تا لەو هەموو قەیران و ئاڵۆزیانەی بەهۆی ڕیفراندۆمەوە تێیکەوتووە خۆی دەرباز بکات؟

ئایا دەستوری عێراق دەتوانێت ببێتە سەنگی مەحەک لە نێوان بەغدا و هەولێردا؟

ئایا کورد پلانی خۆی هەیە بۆ چارەسەرکردن و دەربازبوون لە گرفتەکان؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ( لەگەڵ ڕووداوەکاندا ) یە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:24 0:00

XS
SM
MD
LG