Accessibility links

دڵشاد باڵەکی: چونکە میدیایەکی نیشتمانیمان نییە بۆیە سەختە بتوانێت متمانەی وەرگر بە دەست بێنێت

  • Balen Salih

دڵشاد باڵەکی

لەکاتێکدا هەرێمی کوردستانی عێراق لە قەیرانێکی قوڵ و ئاڵۆزدایە بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم ماوەیەی ڕابردووەوە، خەڵک گلەیی لە میدیاش هەیە بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە بەرچاو ڕوونیەک بدات بە وەرگر لە هەرێمەکەدا.

دڵشاد باڵەکی، پسپۆڕی میدیا دەڵێت لە نێوەندی ڕووداوەکاندا مەخابن میدیاکان نەیانتوانیوە ڕۆڵێکی ئەرێنییان هەبێت لە رووماڵکردنی ڕووداوەکاندا چونکە وەک دەڵێت بەشێکی زۆری میدیا لە هەرێم یان میدیای حیزبییە و یانیش سێبەری حیزبەکانن و دەشڵێت چونکە ئەو جۆرە میدیایە لە حیزبەکانەوە ئاڕاستە دەکرێن، وەک بینرا شکستەکانی کەرکوکیان گۆڕی بۆ دۆسێیەکی سیاسی ڕکابەری کردنی ئەم یان ئەو لایەن و بە هەمان شێوەش ڕووداوەکانی شنگال و مەخمور و شوێنەکانی تریش لەلایەن میدیای حیزبێکی ترەوە بۆ لێدان لە ڕکابەرەکەی بەکار دەهێنرا.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دڵشاد باڵەکی ئاماژەش بەوە دەکات چونکە بەشێکی زۆری خەڵکی کوردستانیش ئەندام و لایەنگر و هەواداری لایەنە سیاسییەکانن هەر بۆیە میدیا ئا لەو ڕوانگەیەوە توانیویەتی ئاڕاستەی خەڵک بکات وەک ئەوەی میدیاکانی دەڤەری زەرد و سەوز دەیکەن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG