Accessibility links

مێزگرد: هەولێر و بەغدا و ئەگەرەکانی دانوستاندن

  • Balen Salih

لەگەڵ ئەوەشدا کە بەغدا و هەولێر جەخت لەهەبوونی دیالۆگێکی بابەتیانە و ڕاشکاوانە دەکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت ڕوناکییەک لە ئاسۆدا بەدی ناکرێت بۆ دەستپێکردنی ئەو دیالۆگە.

بەغدا و هەولێر زیاتر لە ڕێی میدیاکانەوە ڕا و سەرنجی خۆیان دەدەن لەسەر دانوستاندنی نێوانیان، خەڵکیش دووچاری ڕامانێکی قوڵ بوون سەبارەت بەوەی ئایندە چی و چۆن دەبێت.

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود

شتەکان لە نادیاریدا دەسوڕێنەوە لە کاتێکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە و وەک لە ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاشدا پشتیوانی کردن لە کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گرنگ ناودێرکراوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان تا کاتی هەڵبژاردن.

میوانەکانی مێزگرد:

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی.

مەسعود عەبدولخالق، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی.

بەڵام وەک زۆرێک لە شیکەرەوە ئاماژەی پێدەکەن لەوبڕوایەدا نین کابینەی هەشت لە ماوەی ئەم هەشت مانگەی داهاتوودا بتوانێت بە ئاڕاستەی چارەسەرکردندا هەنگاو بنێت، لە کاتێکدا دەشگوترێت ئەم کابینەیە دەستکراوە ترە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان ئەگەر پشتیوانی ناوخۆیی لە هەرێمدا بەدەست بێنێت و دەشڵێن دەشێت ناکۆکیە ناوخۆییەکان وەک تەگەرەیەک لەبەردەم هەوڵەکانی ئەم کابینەیەدا تەماشا بکرێت.

بە پێداچوونەوە بە 25 ساڵی فەرمانڕەوایەتی کورددا لە هەرێمی کوردستاندا و هەروەهاش بە وردبوونەوە لە پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر لە ساڵی 2003 وە تا ئێستا ئایا بە هەشت مانگ بەغدا و هەولێر دەگەنە یەکلاییکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوانیان؟

مه‌سعود عه‌بدولخالق
مه‌سعود عه‌بدولخالق

پێشتر هەوڵ لە ئارادا بوون بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی ڕزگاری نیشتمانی، ئایا ئەو پشتیوانیەی ئەمریکا داوای دەکات بۆ کابینەی هەشت، دەکرێت وەک کۆتاییهێنان بە هەوڵەکان بۆ هەبوونی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی لێی بڕوانرێت؟

ئایا سەردانەکەی سەرۆکی کابینەی هەشت بۆ ئانکەرە دەبێتە هۆکارێک بۆ گۆڕانکاری لە هاوکێشەی سیاسی نێوان بەغدا و هەولێردا؟

ئایا لە ڕەوشی وڵاتێکی وەک عێراقدا دەکرێت سەرکەوتن و شکست بە دیاردەیەکی هەمیشەیی سەیر بکرێن؟

لە کاتێکدا ناکرێت لە دانوستاندنەکانی بەغدا و هەولێردا ڕەهەندی کاریگەرییەکانی تورکیا و ئێران ڕەچاو نەکرێن، ئایا ئەمریکا پشتیوانی کورد دەکات؟

ئایا ئەگەری فشاری ئەمریکا بۆسەر بەغدا لە بەرژەوەندی کورد لە عێراقدا، ناکۆکییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران قوڵتر دەکاتەوە؟

ئایا کابینەی هەشت لە هەرێمی کوردستان دەتوانێت ببێتە حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

XS
SM
MD
LG