Accessibility links

دوکه‌ڵ پاکستان و هندستان داده‌پۆشیت و ڕوودوای هاتووچۆ و نه‌خۆشی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌

  • Wrya Kalle

ئیسلام ئاباد - به‌رپرسان ڕایانگایه‌ند دوکه‌ڵ زۆرێک له‌ پاکستان و به‌شێک له‌هندستانی دراوسێی ته‌نیوه‌، بۆته‌ هۆی که‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ شا رێگاکان و درو‌ستبوونی کێشه‌ی ته‌ندروستی، زۆر له‌ دانیشتوان ناچار بوون له‌ماڵی خۆیان ده‌رنه‌چن.

مه‌حه‌مه‌د حه‌نیف شاره‌زای که‌شوهه‌وا له‌پاکستان ده‌ڵێت " پێشبینی ده‌کرێت پیسبوونی ژینگه‌ به‌هۆی ته‌پوتۆز و سوتانی به‌روبووم و دوکه‌ڵی کارگه‌کان و کووره‌کانی دروستکردنی خشت له‌پاکستان و هندستانی دراوسێ‌ تا نیوه‌ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام بێت". ئامۆژگاری دانیشتونیشی کرد بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌کانی هه‌ناسه‌دان، ده‌مامکی خۆپاراستن به‌کاربێنن.

محه‌مه‌د ئه‌رشه‌د به‌رپرسی پۆلیسی ‌شا ڕێگاکان ووتی له‌ڕوودوای هاتووچۆدا به‌هۆی خراپ بینین له‌چه‌ند به‌شێکی ناوچه‌ی په‌نجاب به‌ڵانی که‌مه‌وه‌ 10 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 25 که‌س برینداربوون. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات داوای له‌خه‌ڵکی کردوه‌ ئه‌گه‌ر زۆر گرنگ نیه‌ شا ڕێگاکان به‌کار نه‌هێنن.

ڕێژه‌ی پیسبوونی ژینگه‌ و هه‌وای شاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی پاکستان نزیکه‌ی 4 ئه‌وه‌نده‌ی پێوانه‌ی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌.

له‌پایته‌ختی هندستان له‌نیوده‌لهی کێشه‌ی هاوشێوه‌ تۆمارکراوه‌ و جۆری هه‌وا به‌ "زۆر خراپ" دانراوه‌، زۆر له‌ قوتابخانه‌کان و چالاکی وه‌زشی و چالاکی ده‌ره‌وه‌ ڕاوه‌ستێنراون.

زاناکان: نیوه‌ی په‌رژینی شیلانی ده‌ریا له‌ هاوایی سپیبۆته‌وه‌

هۆنۆلولو – گرووپێک له‌ زانایانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێن نزیکه‌ی نیوه‌ی ئێسکی به‌به‌ردبووی شیلان له‌ هاوایی له‌ سه‌روه‌ختی شه‌پۆلی گه‌رمای ساڵانی 2014 و 2015دا سپی بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و زینده‌وه‌رانی له‌جۆری قه‌وزه‌ن‌ له‌نزیک که‌ناره‌کان له‌که‌مبوونوه‌دایه‌.

زاناکانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پاراستنی سروشتی ئاگه‌دارکرانه‌وه‌ له‌و دۆخه‌ی هاوایی که‌هیچ کاتێک به‌م شێوه‌یه‌ نه‌بوه‌.

به‌رپرسانی به‌رێوبه‌رایه‌تی نیشتمانی ئۆقیانووسه‌کان و به‌رگی هه‌وا ووتیان %56ی شیلان له‌ دورگه‌که‌وره‌کان سپیبوونه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ 44% به‌درێژایی ڕۆژئاوای دوورگه‌ی ماوی و 32% له‌دوروبه‌ری دورگه‌ی ئاواها.

زاناکان ده‌ڵین پێشبینی ده‌کرێت سپیبوونه‌وه‌ی زیاتر و به‌هێزتر دووباره‌بێته‌وه‌.

کۆلی ڕۆجه‌ر له‌په‌یمانگای هاوایی بۆ زانستی زینده‌وه‌رانی ده‌ریا ده‌ڵێت " له‌ ساڵانی سیه‌کانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا له‌%30 بۆ 50ی سپیبونه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی هاوایی ڕووده‌دات".

کاتیک پله‌ی گه‌رمای ئۆقیانووسه‌کان به‌رزده‌بێته‌وه‌، شیلان جۆره‌ قه‌وزه‌کانی بۆ خۆاردن به‌کاریان دێنێت دوور ده‌خاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی قه‌واره‌که‌یان که‌ وه‌ک ئێسک وایه‌ ڕه‌نگی له‌ده‌ستدات و سپی بێته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رما دابه‌زێت ئه‌وا شیلان ده‌بووژێنه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌ به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ده‌مرن و قه‌واره‌ به‌به‌ردبوه‌که‌یان هه‌ڵده‌وه‌رێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی ژینگه‌ی ماسیه‌کان و که‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری له‌به‌رده‌م شه‌پۆله‌ به‌هێزه‌کان.

موکسیکۆ سیتی ئاپسی ته‌له‌فوونی فریاکه‌وتن نه‌وژه‌نده‌کاته‌وه‌ بۆ ناردنی ئاگاداری بومه‌له‌رزه‌ بۆ ته‌له‌فوونی خه‌ڵکی

ده‌سه‌ڵاتی مه‌کسیک ڕایگه‌یاند شاری مه‌کسیکۆ ئاپسی فریاکه‌وتنی ژماره‌ی 911ی نه‌وژه‌ندکردوه‌ته‌وه‌ بۆ ناردنی ئاگاداری بوومه‌له‌رزه‌ بۆ ته‌له‌فوونی دانیشتوانی شار. ئه‌مه هه‌نگاوه‌ دوای ئه‌وه‌هات بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ هێزی 7.1 که‌وته‌وه‌ و بوه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 369 که‌س له‌وانه‌ 288 که‌س له‌پایته‌خت.

قایمقامی شار ووتی ئاپسی فریاکه‌وتن ئاگه‌داری نوسین و ده‌نگ و له‌‌رینه‌وه‌ له‌کاتی که‌وتنه‌وه‌ی بوه‌له‌رزه‌ی به‌هیزدا ده‌نێرێت.

ئه‌م ته‌کنه‌لۆجیایه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی کۆماندارێتی C5 ه‌وه‌ په‌ره‌ی پێدراوه‌ که‌ کۆنترۆڵی هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کانی‌ کۆمپیته‌ر و ته‌له‌فون ده‌کات. ئه‌مه‌ش هه‌موو به‌ڕیبه‌رایه‌تیه‌ چاودێریه‌کان و ناوخۆ و کۆنترۆڵی ڕۆبۆت ده‌گرێته‌وه‌.

زیاتر له‌ 20 ملێۆن که‌س له‌ پایته‌ختی مه‌کسیک و ده‌وروبه‌ری ده‌ژین. زۆرینه‌ی شاره‌که‌ له‌سه‌ر پاشماوه‌ی ده‌ریایه‌کی بنیاتنراوه‌، خاکه‌که‌ی کاریگه‌ری بوه‌له‌رزه‌ بڵاوتر ده‌کاته‌وه‌ و له‌هه‌مانکاتدا شه‌پۆل ده‌کاته‌ هه‌مه‌ به‌شێکی ئه‌و شاره‌.

XS
SM
MD
LG