Accessibility links

خۆپیشاندانی نارەزایی لە مۆسکۆ


Russia Opposition

سەدان خۆپیشاندەر دەستگیرکراون لە مۆسکۆ هاوکاتی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە دژی سەرۆکی ڕوسیا کرا.

ئەم خۆپیشاندانەش هاوکات بووە لەگەڵ ئاهەنگەکانی ڕۆژی نیشتمانی ڕوسیادا.

بەپێی (ئۆ ڤی دی – ئینفۆ) کە چاودێری سەرکوتکردنی ڕێزلێنانێک لە سەرکەوتنی ڕوسیا بەسەر پۆڵەندادا لە ساڵی 1612 دا.خۆپیشاندانەکان دەکات تا کاتژمێر پێنجی سەر لەئێوارە بەکاتی ڕوسیا 360 کەس دەستگیرکراون لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.

پۆلیسی مۆسکۆ دەڵێت تەنها 260 کەس دەستگیرکراون.

ئاژانسی دەنگ و باسی تاس دەڵێت زۆرێک لە خۆپیشاندەران لە مۆسکۆ چەقۆ و بۆکسی ئاسنیان پێبووە.

بڕوا وەهایە خۆپیشاندەران سەر بە ڤیاتسلاڤ ماڵتسێڤ، سیاسەتمەداری نەتەوە پەرست و ڕەخنەگر لە کرملن بن. ئەم دەستە سیاسییە بە توندڕەو دادەنرێت و لە ڕوسیا قەدەغەیە.

پێشتر لە پەیامێکدا لە تۆڕی یو توب وتوویەتی لە پشووی ئەم هەفتەیەدا لە ڕوسیا شۆڕش دەکرێت. لە ساڵی 2005 دا ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا ڕۆژی 4 ی مانگی یازدەی وەک ڕۆژی یەکگرتوویی نیشتمانی ناودێر کرد وەک

XS
SM
MD
LG