Accessibility links

زریانێکی بەهێز لە ڤێتنام دەدات


Men use a bathtub to ferry a woman on a flooded street caused by typhoon Kai Tak - RTR36XQY

بەلانیکەم 27 کەس گیانیان لە دەستداوە و 22 کەسیش بێ سەروشوێنن بەهۆی ئەو زریانە قورسەی لە وڵاتی ڤێتنامی داوە.

ئەم زریانە زیانێکی زۆریشی داوە لە ناوچەکانی باشوری ناوەڕاستی وڵاتەکە وەک کاربەدەستان باسی دەکەن.

لەو خەڵکانەی تا ئێستا دیارنین 17 کەسیان دەستە و تاقمی کەشتییەوانی کەشتییەکی بار هەڵگرن کە کەشتییەکەیان بەهۆی زریانەکەوە نوقم بووە.

پێشتر 74 کەس لە تاقمی کەشتیوانەکان ڕزگارکراوون.

زریانەکە وەک کاربەدەستانی دەزگا فریاگوزارییەکانی ڤیەتنام باسی دەکەن بۆتە مایەی وێرانکردنی 600 خانوبەرە و هەروەهاش زیان لێکەوتنی نزیکەی 40 هەزار خانوو و باڵەخانە.

کاربەدەستان دەڵێن بە دووری نازانن ژمارەی زیانە گیانییەکان زیاتر بێت لەو ئامارانەی بەدەستیان گەیشتووە.

XS
SM
MD
LG