Accessibility links

مونیره‌ عوسمان: پێیم وایه‌ پاش دوور که‌وتنه‌وه‌ی بارزانی له‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم گۆڕانکاری ده‌بێ

  • Jani Diylan

Munira Osman

بارزانی پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوێ نزیکه‌ی 12 ساڵ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوو، له‌ کۆتاییدا دوێنی له‌ په‌یامێکی ته‌لفزیۆنیدا ده‌ستی له‌ کار کێشایه‌وه‌. ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌و جۆره‌ ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌بێنرێ و ده‌ژمیردرێ؟ ئایا ئیتر به‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ بارزانی راسته‌وخۆ و نه‌ راسته‌وخۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی به‌سه‌ر دام و ده‌زگاکانی هه‌رێم دا نابێت؟ ئایا کۆتایی هاتن به‌ ده‌سه‌ڵاتی بارزانی سه‌ره‌تاێ ده‌ستپێکردن به‌ سیستمێکی نوێه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان؟

مونیره‌ عوسمان ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌و نامه‌ی بارزانی که‌ له‌ رێگای که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنه‌وه‌ پێشکه‌شی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانی کرد وه‌ له‌ هه‌مان کاتیشدا ئه‌و نامه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی کرد، له‌ په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه‌ و کۆتایی به‌ کاره‌کانی خۆێ هێنا وه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵێ به‌ دڵنییاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ دوێنی رووێ دا ده‌توانین وه‌کو ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌ی سه‌وداێ له‌گه‌ڵدا بکه‌ین ".

مونیره‌ خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " له‌ رووێ فه‌رمیه‌وه‌ بارزانی هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی له‌سه‌ر هیچ دام و ده‌زگایه‌کی هه‌رێمی کوردستاندا نابێ، به‌ڵام له‌ رووێ سیاسیه‌وه‌ ره‌نگه‌ به‌ هۆێ ئه‌وه‌ی زۆری دام و ده‌زگاکانی ئێره‌، به‌ تاێبه‌تی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی به‌ ده‌ستی پارتی دیمۆکراتی کوردستانه‌وه‌یه‌، ئوتۆماتیکی یان راسته‌وخۆ ڕه‌نگه‌ رۆڵێکی هه‌بێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی کاره‌ فه‌رمیه‌کانی، به‌ڵام دوواجار هه‌موومان ده‌بێ له‌وه‌ تێبگه‌ین، هه‌م بارزانیش تێگه‌یشت وه‌ هه‌م پارتی دیمۆکراتی کوردستانیش تێگه‌شت که‌ له‌ راستیدا بارزانی نه‌یتوانی له‌و هه‌نگاوانه‌ی ناویه‌تی سه‌رکه‌وتوو بێت "

مونیره‌ خانم ده‌شڵێت " به‌داخه‌وه‌ به‌ پێی ئه‌و یاساییه‌ی دۆێنی له‌ په‌رله‌مان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌سه‌ند کرا وه‌ ئێمه‌ له‌ دژی ده‌نگمان دا، به‌شێکی زۆری له‌ ده‌سه‌ڵاته‌کان داوه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی که‌ ئێستاکه‌ نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات وه‌ ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کجار که‌م دراوه‌ به‌ په‌رله‌مان، ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ گرفتمان له‌گه‌ڵ سیستمی حوکمرانیه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌، ئه‌وه‌نده‌ قسه‌مان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی که‌سه‌کاندا نییه‌، بۆیه‌ پێیم وابێ گۆڕانکاری ده‌بێ له‌ دوواێ دوور که‌وتنه‌وه‌ی بارزانی له‌ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان "

XS
SM
MD
LG