Accessibility links

نیاز عه‌بدوڵا: بارزانی هه‌ر کاتێک بیه‌وه‌ێ ئاشتی راده‌گه‌ینێت و هه‌ر کاتێک بیه‌وێ شه‌ریش هه‌لده‌گێرسێنێت

  • Jani Diylan

Niyaz Abdulla

پاش ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان له‌ په‌یامێکی ته‌لفزیونیدا ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌که‌ی راگه‌یاند، گه‌واهی ده‌ران و ئاژانسه‌کانی هه‌رێمی و جیهانی ئاماژه‌ به‌ نا ئارامی له‌ هه‌ولێری پاێته‌خت ده‌که‌ن.ئاخۆ کێ له‌و نا ئارامیه‌دا به‌رپرسیاره‌؟

نیاز عه‌بدوڵا رۆژنامه‌وان چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و ژنان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت:

" به‌ر له‌ هه‌موو شتێک ئه‌بێ ئه‌وه‌ بخێنه‌ روو که‌ بارزانی بۆ له‌م کاته‌ له‌ پۆسته‌که‌ی دوور که‌وته‌وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمی ده‌ست له‌ کار کێشانه‌که‌ی پشکه‌ش به‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان بکات و بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ بێت بچێته‌ ناو ده‌زگایه‌کی شه‌رعی وه‌کو په‌رله‌مانی کوردستان.

ئه‌مه‌ به‌شێکی په‌یوه‌ندی به‌و شکه‌سته‌ پێشینه‌یه‌ هه‌یه‌ که‌ بارزانی بانگه‌شه‌ی بۆ رفراندوم و هه‌نگاو نان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌بوو وه‌ خاڵێکی تر کۆمه‌ڵگاێ نێۆنه‌ته‌وه‌یی ته‌واو پشتی له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ خودی بارزانی کردووه‌.

ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ روو ده‌دات جارێکی تر پێیمان ده‌ڵێته‌وه‌ بارزانی که‌سایه‌تیه‌ک نییه‌ وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی که‌ بڕوای به‌ ئاڵۆگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌بێ، هه‌ر کاتێک بیه‌وه‌ێ ئاشتی راده‌گه‌ینێت و هه‌ر کاتێک بیه‌وێ شه‌ریش هه‌لده‌گێرسێنێت، به‌و واتاییه‌ی که‌ به‌ یه‌که‌وه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان خه‌ڵک ئاراسته‌ بکرێت به‌ ناوی خه‌ڵکی سڤیل به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی ده‌رئه‌نجامێکی شه‌ڕ ئه‌نگێز بێت.

ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ رووێ دا به‌ راستی ده‌رئه‌نجامێک بوو که‌ خه‌ڵکێکی مه‌ده‌نی له‌ چه‌ندی شوێن له‌ ناو کوردستان، له‌ ناو شاری هه‌ولێر ئاراسته‌ کران به‌ ناوی خه‌ڵکی مه‌ده‌نیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووێ په‌رله‌مانتارانی نارازیی و ره‌خنه‌گر ببنه‌وه‌ وه‌ له‌ شوێنی تر وه‌کو پشتێوانی بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قام بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بڵێن بارزانی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ری تاێبه‌تی خۆێ هه‌یه‌.

لایه‌نگێرانی پارتی په‌لاماری ساختمانی په‌رله‌مانی هه‌رێمیان داوه‌ و ژیانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیش خستوونه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و بگره‌ له‌ زاخۆ بارگاکانی یه‌کێتی و گۆڕانیش سووتێنراوون. "

XS
SM
MD
LG