Accessibility links

مێزگرد: دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم و هێرشکردنە سەر پەرلەمان


پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق نامەیەک دەنێرێت بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێم و داوا لە پەرلەمانتاران دەکات تا چییدی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی درێژ نەکرێتەوە.

مەسعود بارزانی لە نامەکەیدا درێژەپێدانی پۆستی سەرۆکایەتییەکەی لە پاش ڕۆژی یەکی مانگی یازدەوە ڕەت دەکاتەوە.

دەقی نامەکەی بارزانی:

بەڕێز سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان

سڵاوێکی گەرم

بەپێی فەرمانی ھەرێمی (١٢٨) لە ١٢/٧/٢٠١٧ داوامان کردووە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم لە رۆژی (١/١١/٢٠١٧) ئەنجام بدرێت، بەڵام لەبەر ھۆکاری سیاسی و ئەمنی و تەکنیکی و نەبوونی کاندید، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی ئامادەکارییەکان بۆ ھەردوو ھەڵبژاردن ھەڵپەسێردرا.

لە (٢٤/١٠/٢٠١٧) پەرلەمانی کوردستان تەمەنی حکومەتی ھەرێم و پەرلەمانی بۆ ماوەی دوو خولی یاسادانان درێژکراوەتەوە.

سەبارەت بەپۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم لەدوای ١/١١/٢٠١٧ بەردەوام بوونم لەم پۆستە رەتدەکەمەوەو نابێت یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ھەمواربکرێتەوە یان تەمەنی سەرۆکایەتی ھەرێم درێژبکرێتەوە، بۆیە پێویستە بەزووترین کات کۆببنەوە بۆ ئەوەی بۆشایی یاسای لەئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم دروست نەبێت و ئەم بابەتە چارەسەربکرێت

منیش وەکو مەسعود بارزانی پێشمەرگە، لەناو جەماوەری گەلەکەمان و پێشمەرگە ئازیزەکان لەخەبات و تێکۆشان بۆ بەدیھێنانی مافە رەواکانی گەلەکەمان و پارێزگاریکردن لەدەستکەوتەکانی میللەتەکەمان بەردەوام دەبم

مەسعود بارزانی
2017-10-28

ئەم نامەیەی بارزانی لە دەمێکدایە هەرێمی کوردستان لە قەیرانێکی قوڵ و ئاڵۆزی سیاسی و ئاسایشیدایە، بە تایبەتیش لەپاش ڕیفراندۆمەکەی 25 ی مانگی 9 ی ئەمساڵەوە کە هێزە ئاسایشییە عێراقییەکان دەستیان گرت بەسەر زۆرێک لەو ناوچانەی بە ناوچە دابڕێندراوەکان ناودێر دەکرێن.

میوانەکانی مێزگرد:

گەشە دارا حەفید، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

دکتۆر جەبار قادر، شارەزای کاروباری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان.

لەگەڵ نزیک بوونەوە لە کۆتایی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی پەرلەمانی هەرێم، ژمارەیەک خەڵک لە دەروازەی سەرەکی پەرلەمانەوە هێرشیان کردۆتە سەر باڵەخانەی پەرلەمان و وەک سەرچاوەکانی هەواڵیش دەڵێن دەنگی تەقەکردنێکی زۆر لەناو پەرلەمانی هەرێمدا دەبیسترێت.

زۆرێک لە چاودێر ئەم دابەشکردنەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە وەرچەرخانێک دەبینن لە بواری سیاسی هەرێمدا، بەڵام هێشتا دیار نییە ئایا ئەم بڕیارەی بارزانی دەبێتە مایەی سەرلەنوێ دابەشبوونەوەی هێز لە هەرێمی کوردستاندا؟

ئایا بە کشانەوەی بارزانی و دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی، کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەر دەبن؟

ئایا بۆ لەمەودوا پاش ئەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان داواکەی بارزانی بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم پەسەندکرد، چ چاوەڕوانییەک لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەکرێت؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

XS
SM
MD
LG