Accessibility links

سپانیا بڕیار دەدات کاتالۆنیا بخاتە ژیر دەسەڵاتی خۆی


بە گوێرەی هەواڵی ئاسۆشتێتدپرێس سپانیا شەمە بە فەرمی بڕێاری دا کۆنتڕۆڵی کاتالۆنیا بکات حکومەتی جیاوازی خوازی هەریمەکە لە سەر دەسەڵات لابەرێت، ڕۆژێک دوای ئەوەی یاسادانەران ڕاگەیاندنی سەربەخۆییان بۆ خێر و مەندی هەریمی باکووری خۆرهەڵات ڕاگەیاند.

بەڵام هیچ ئاماژەیەک نەبوو کە کاربەدەستانی کاتالونیا مەبەستیان بێت مل کەچی ئەو بڕیارە بن یان نا.

ئەو هەنگاوەی حکومەت دوای چەندین رۆژ ئاژاوە و سەرهەڵدانێکی هەرە بێ وێنە لە مێژووی ئەم دواییانەی وڵات هات، لە دەمێکدا پڕلمانی سەرانسەری لە مادرید پەسەندی چەند بڕێاری کرد بۆ ئەوەی جیاوازی خوازی لە وڵات ڕابگرن.

سەرۆک وەزیری سپانیا ماریانۆ ڕاژۆی پاڕلمانی هەریمی هەڵوەشاند و داوای هەڵبژاردنێکی نوێی بۆ هەریمەکە کرد لە ٢١ی مانگی دێسامبردا بەڕێوەبچێت.

بە ئەو حاڵەش، هێشتا ڕوون نیە داخوا هەڵبژاردنێکی نوی گرفتەکانی سپانیا لە گەڵ سەربەخۆیی خوازان لە کاتالۆنیا دا چارەسەر دەکات یان نا.

سەرۆک وەیزیر گوتی ڕاگەیاندنی سەربەخۆی "نەتەنیا بە پێچەوانەی یاسایە بەڵکوو کردارێکی تاوانکارانەیە."

XS
SM
MD
LG