Accessibility links

مێزگرد: پەرلەمانی هەرێم لە نێوان مانەوە و قەیراندا


هۆڵی پەرلەمانی کوردستان
هۆڵی پەرلەمانی کوردستان

لە دانیشتنێکی تایبەتدا پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق تەمەنی خۆی بۆ هەشت مانگ درێژکردەوە.

فراکسیۆنەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و هەروەهاش چەند ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشدارییان لەو دانیشتنەی ڕۆژی سێشەممەی پەرلەماندا نەکرد.

ڕۆژی 24 ی ئەم مانگی دەیە لەسەرجەم 111 پەرلەمانتار تەنها 68 ئەندام ئامادەی دانیشتنەکە بوون و بە دەنگی 60 ئەندام ئەو درێژکردنەوەیە پەسەندکرا.

میوانەکانی مێزگرد:

پەروا عەلی، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان.
خەڵەف ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

ئاماژە بە بڕگەی 7 ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەکرێت کە دەتوانرێت بە دەنگی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران ماوەی خولی پەرلەمان درێژ بکرێتەوە کە لە یەک مانگ زیاتر نەبێت جا بە هەر هۆکارێک بێت.

‌ دروستە کە دەگوترێت هەرێمی کوردستان کەوتۆتە ڕەوشێکی ئاڵۆزەوە بەهۆی ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی 25 ی مانگی نۆوە کە بۆ سەربەخۆیی کرا بەڵام وەک هەندێک لە پەرلەمانتاران دەڵێن بارودۆخەکە هێندە نائاسایی نەبووە بگاتە ئەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی بۆ درێژ بکرێتەوە و دەشڵێن دەنگدەرانی کورد تەنها بۆ چوار ساڵ دەنگی داوە بە پەرلەمانتاران و متمانەیان داونەتێ نەک بۆ ئەوەی پەرلەمانتار خۆی دەنگی متمانە بە خۆی بداتەوە.

زۆرێک لە چاودێر لەوبڕوایەداندرێژکردنەوەی خولی پەرلەمان پێشێلکارییە لە پەیڕەو و یاسا و ڕێساکانی پەرلەمانیشدا.

ئایا نەدەتوانرا پەرلەمان ببێتە خاوەنی بڕیار و جەخت لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و ڕەوا بکاتەوە نەک درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی؟

ئایا گۆڕانکاری ڕیشەیی چۆن دروست دەبێت لە ڕێی پەرلەمانەوە بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی وەک دەگوترێت پێویستن بکرێن لە سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستاندا؟

ئایا پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەشت مانگی داهاتوودا دەتوانێت چی بکات کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا نەیتوانیوە بیکات؟

چۆن دەتوانرێت متمانە بدرێت درێژکردنەوەی خولی پەرلەمان لە پاش ئەو هەشت مانگە و دواتریش لە خولەکانی تریشدا نەکرێتە نەریتێک؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:47:18 0:00


XS
SM
MD
LG