Accessibility links

سالار مه‌حمود: درێژکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان درێژه‌دانه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی مافیاگه‌ری له‌ هه‌رێمی کوردستان

  • Jani Diylan

salar Mahmoud

هه‌رێمی کوردستان به‌و جۆره‌ ناوزه‌د ده‌کرێ که‌ یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ره‌ پێشلترین هه‌رێم، ناوچه‌ وه‌ یاخود حکومه‌ت له‌ جیهان که‌ له‌ یاسا، له‌ رێسا، له‌ داب و نه‌ریت پێشێلی ده‌کات وه‌ به‌ گه‌نده‌ڵی و دزی ناوبانگه‌ و به‌ بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ ده‌ستور، بۆ یاسا و به‌ مه‌یل و خواست و ئاره‌زووێ خۆێ گۆڕانکاری ده‌کات. به‌ چرکه‌یه‌ک په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌، به‌ چرکه‌یه‌ک کارا کرایه‌وه‌ وه‌ به‌ چرکه‌یه‌ک ماوه‌که‌ی درێژ کرایه‌وه‌.

ئاخۆ کییه‌ که‌ ئه‌م هه‌موو دسه‌ڵاته‌ی هه‌یه‌ وه‌ ئه‌و هه‌موو گۆڕانکاریانه‌ ده‌کات؟

Kurdistan Parliment
Kurdistan Parliment

سالار مه‌حمود ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان وه‌ سه‌رۆکی لیژنه‌ی رێکخراوه‌کانی سڤیل له‌ په‌رله‌مان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئێمه‌ حکومه‌تێک و په‌رله‌مانێکمان هه‌یه‌ که‌ پارته‌ سیاسیه‌کان کردویانه‌ته‌ شوێنی ململانی و تۆڵه‌کردنه‌وه‌ له‌ یه‌کتر، فه‌ره‌تر له‌ دوو ساڵه‌ په‌رله‌مانی کوردستان به‌ بریارێک له‌ لایه‌ن پارتی دیمۆکراتی کوردستانه‌وه‌ په‌ک خرابوو و ئێستاش به‌ شێوازێکی نه‌ یاسایی گڕ خراوه‌ته‌وه‌ که‌ من خۆم به‌شداری دانیشتنی ئه‌و په‌رله‌مانه‌م نه‌کردبوو وه‌ ده‌نگیشم نه‌داوه‌ بۆ درێژکردنه‌وه‌ی "

کاک سالار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " بابه‌تی درێژکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان خه‌ریکه‌ ده‌بێته‌ که‌لتوور له‌ په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ پێیم وایه‌ ئه‌مه‌ که‌لتوورێکی نامۆ و نه‌شازه‌ به‌ سیستیمی په‌رله‌مانی و خه‌باتی په‌رله‌مانی وه‌ ئه‌م مۆدیله‌ حیزبیه‌ شکست خواردووه‌ له‌ کوردستان واێکردووه‌ لایه‌نه‌کان به‌شدار بن له‌ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان، که‌ ئه‌مه‌ کارێکه‌ ئه‌م مۆدێله‌ له‌ کاسه‌ سیاسیه‌ له‌ کوردستان دایان هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی درێژه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی مافیاگه‌ری خۆیان بده‌ن، به‌ تاێبه‌تی درێژکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه‌ دژ به‌ ئیراده‌ی گه‌له‌ ".

کاک سالار ده‌شڵێت" ئایا په‌رله‌مان بۆ درێژ کراوه‌ته‌وه‌؟ کارنامه‌ی چییه‌؟ حکومه‌تێکی کاتی درووست ئه‌کرێ؟ ئایا ئێمه‌ دامه‌زراوه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوره‌وه‌، ده‌ستور په‌سه‌ند ئه‌که‌ین، ئایا شاندێکی دانۆستاندی فه‌رمی له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ درووست ئه‌کرێ بۆ گفت و گۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئایا کێشه‌ی نه‌وت و روونمایی و روبه‌رووبۆنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵکاریه‌ ده‌بێته‌ دۆسیه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ کار له‌سه‌ر سزادانی هه‌موو ئه‌و وه‌زیرانه‌ بکرێ که‌ ده‌ستیان تێکه‌ڵ بوه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی".

XS
SM
MD
LG