Accessibility links

ئەندرۆ ئەپوستۆلۆ:دەبوایە هەرێمی کوردستان لە بری ڕیفراندۆم بایەخی بە دیموکراسی و بەرپرسیارێتی بدایە


ئەندرو ئەپوستۆلۆ
ئەندرو ئەپوستۆلۆ

کێشەکان لە نێوان بەغدا و هەولێردا هەروادێ و قوڵتر و ئاڵۆزتریش دەبنەوە بە ئەندازەیەک زۆرێک لە چاودێر لەوبڕوایەدان چارەسەرکردن هەروا ئاسان نییە.

ئەندرۆ ئەپوستۆلۆ، نوسەر و لێکۆڵەر لە ڕێکخراوی داکۆکی لە دیموکراسی دەڵێت بۆیە چارەسەرکردن هەروا ئاسان نییە چونکە بە یەکدادانە سەرەکییەکە لەسەر داخوازییەکانی هەردوو لایە و دەشڵێت کورد بەرزترین ئاستی داواکارییان هەیە کە بریتییە لە سەربەخۆیی لە کاتێکدا چەند مانگێکە حکومەتی نێوەندی عێراق دەڵێت لە ئێستادا کاتەکە گونجاو نییە.

ئەندرۆ دەڵێت چارەسەر لەو کاتەدا دێتە ئاراوە ئەگەر هەر هیچ نەبێت هەردوو لایەنی قەیرانەکە کەمێک لەبەردانەواندن بکەن، بەڵام دەشڵێت تا کاتی ئەم وتووێژە هیچ ئاماژەیەک بە ئاڕاستەی چارەسەرکردندا دیارنییە لەبەر نەبوونی خواست بۆ لەبەردانەواندن.

ئەگەرچی هەندێک شیکەرەوە لەوبڕوایەدان پێویستە لایەنی سێهەم لە نێوان بەغدا و هەولێردا هەبێت بەڵام ئەندرۆ ئەپۆستۆلۆ بە گومانەوەو لەو ناوبژیکردنە دەڕوانێت بەتایبەتیش هی دوو زلهێزەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست.

ئەندرۆ دەڵێت " لەو بڕوایەدام کۆماری ئیسلامی ئێران کاریگەری زۆری لەسەر بەغدا هەیە، بەڵام بە گومانم ئێران ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت چونکە تاران خۆی هانی بەغدا دەدات تا ئەو هەنگاوانە بگرێتە بەر. ئانکەرەش توڕەیی و ناڕەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر ئەو ڕیفراندۆمەی کرا بەڵام تورکیا دەخوازێت لایەنەکانی تر زیان لە هەرێمی کوردستان بدەن و بەردەوام کورد بە لاوازی ببینێت."

ئەندرۆ ئەپوستۆلۆ دەڵێت پێویستە هەرێمی کوردستان زۆر بە وریاییەوە مامەڵە بکات چونکە حکومەتی هەرێم لە قەیرانێکی قوڵدایە و سەرکردە باڵاکانی کوردیش دیار نین، هەر بۆیە پێویستە هەرێمی کوردستان گرنگی بە دیموکراسی بدات لەو ڕوانگەیەوەی دیموکراسی بریتییە لە جیاوازی نەک هاوڕایی.
لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ ئەندرو ئەپوستۆلۆ، نوسەر لێکۆڵەر لە ڕێکخراوی داکۆکی لە دیموکراسی، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.
زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:27 0:00

XS
SM
MD
LG