Accessibility links

عەلی ئەلئەدیب: لێپێچینەوە لە سەرکردە کوردەکان دەکرێت لەسەر داهاتی دوو ساڵی ڕابردووی نەوت


دکتۆر عەلی ئەلئەدیب
دکتۆر عەلی ئەلئەدیب

ڕیکس تیڵەرسن ڕۆژی دووشەممە پاش سەردانەکەی بۆ ئەفغانستان سەردانێکی لە ناکاویشی کرد بۆ عێراق.

لە میانەی ئەو سەردانەیدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەغدا لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆکی عێراق و سەرەک وەزیری وڵاتەکەشدا کۆبووەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت لە وتووێژەکاندا پەیوەندییەکانی بەغدا بە وڵاتانی ترەوە لەوانە عەرەبستانی سعودییە و هەروەهاش ڕەوشی سیاسی و ئاسایشی نێوان کورد و بەغداش تاووتوێ کراون.

دکتۆر عەلی ئەلئەدیب دەڵێت پرسی ڕیفراندۆم تەگەرەیەکی گەورە و سەرەکییە لەبەردەم دیالۆگی نێوان بەغدا و هەولێردا و دەشڵێت ئەرکە سەرەکییەکەی ئەمڕۆ لە عێراقدا لەناوبردنی داعشە، لە کاتێکدا دەسەڵاتی سیاسی کورد سور بوو لەسەر کردنی ڕیفراندۆم سەرباری ئەو هەموو داوا ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانییەش تا ئەو ڕیفراندۆمە نەکرێت.

ئەلئەدیب جەخت دەکاتەوە لەوەی هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم و ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم بە پلەی یەکەم دێت تا بتوانرێت دەروازەی دیالۆگ لەسەر بنچینەی گەڕانەوە بۆ دەستور بکرێتەوە و دەشڵێت کێ ئەو دیالۆگە بەڕێوە دەبات، ئایا ئەوانەن کە هەرێمی کوردستانیان خستە ناو ئەم ئاڵۆزیانەوە و لە هەندێک باردا شەڕیان لە نێوان هێزەکانی هەردوولادا دروستکرد.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ عەلی ئەلئەدیب، سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.
زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:43 0:00

XS
SM
MD
LG