Accessibility links

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک: پاساو هێنانه‌وه‌ بۆ ئه‌و شکسته‌ که‌مه‌ر شکێنه‌ تاوانێکه‌ له‌و قوناغه‌دا به‌رامبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد

  • Jani Diylan

Dr. Kameran Mentk

هه‌رێمی کوردستان ده‌مێکه‌ تووشی ته‌نگه‌ژه‌ بوه‌ و وه‌کو ئۆتۆمۆبیلێکی لێهاتووه‌ که‌ له‌ قوڕدا چه‌قاوو بێت. ئاخۆ چاوه‌روان ده‌کرا هه‌رێم بگاته‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی که‌ ئێستا تێدایه‌؟

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک مامۆستاێ زانسته‌ رامیاریه‌کان له‌ زانکۆێ سه‌لاحه‌دین له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " من له‌و بروایه‌دام حکومه‌تیی هه‌رێم پاش ئه‌و رووداوه‌ێ 16 ئۆکتۆبر نه‌رووخاوه‌ به‌ڵکو به‌ر له‌وه‌ چه‌ند ساڵێکه‌ حکومه‌تی هه‌رێم ناتوانی یاساکانی خۆێ جێ به‌ جێ بکات، دووچاری داڕمانێکی مه‌ترسیدار بوه‌، چاوه‌ڕوان ده‌کرا خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ بکه‌ن به‌ڵام هێزی ده‌ره‌کی هات و ئه‌و تگۆڕانکاریانه‌ی ئه‌نجام دا"

دکتۆر کامه‌ران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " نه‌ ده‌بوایه‌ حکومه‌تی هه‌رێم خۆێ تووشی ئه‌و هه‌ڵویسته‌ بکا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ژێر خانه‌ سه‌ربازی و سیاسیی و ئابوریه‌ی که‌ پێویست بوو بۆ رووبه‌رووبۆنه‌وه‌یه‌کی ئه‌وها ئاماده‌ی نه‌کردبوو، بگره‌ هه‌وڵدان زیاتر بۆ به‌ کارهێنانی درووشمی سیاسی و فرێۆدانی راێ گشتی خه‌ڵک بوو ".

دکتۆر کامه‌ران ده‌شڵێت " ئه‌و پاساو هێنانه‌وه‌ بۆ ئه‌و شکسته‌ که‌مه‌ر شکێنه‌ خۆێ له‌ خؤێدا تاوانێکه‌ له‌و قوناغه‌دا به‌رامبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌نجام ده‌درێت و ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریش له‌ رۆژانی داهاتوودا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت و جه‌ماوه‌ر دێته‌ سه‌ر شه‌قام رۆڵی خۆێ ده‌گێڕێ ".

XS
SM
MD
LG