Accessibility links

شۆڕش حاجی:بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌نگاوی كرداری ده‌سپێكردوه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی له‌كوردستاندا


شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرای ده‌كات كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی هه‌نگاوی كرداری ناوه‌ و ده‌ستی كردوه‌ به‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و لایه‌نه‌كان.

شۆڕش حاجی به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند:ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر كورددا هاتوه‌ له‌ ساڵی(١٩٧٥)یشدا به‌جۆره‌ به‌سه‌ر كورددا نه‌هاتووو پێویسته‌ له‌زوترین كاتدا حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی پێكبهێنرێت.

وته‌بێژی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتیشی:له‌ كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا باسمان له‌چه‌ندین میكانیزمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كردوه‌.

هه‌روه‌ها وتی:سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی كردوه‌ به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ زوترین كاتدا.

XS
SM
MD
LG