حکومه‌تی ئیسپانیا دەڵێت به‌نیازه ڕێبەرانی ناوچه‌ی ئاڵۆزی کاتا‌لۆنیا له‌باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسپانیا له‌ده‌سه‌ڵات دووربخاته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له 6 مانگی داهاتوودا ئه‌نجام بدات، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵێکدا بۆ ڕێگری له‌جیابوونه‌وه‌ی ناوچه‌که. جوودا خوازه‌کانی کاته‌لۆنیا یه‌کگرتوون، هه‌ڕه‌شه‌ش ده‌که‌ن یاخیبوونی سیڤلی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجام بدەن.
هاوکات چالاکوانانی لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی له شه‌قامه‌کانی به‌رشه‌لۆنه ئێوارەی رۆژی شەممە ده‌نگی ناره‌زاییان دەربڕی و داوایان ده‌کرد دووان لە ڕێبەرانی سه‌ربه‌خۆیی ئازادکرێن، کە لە شه‌وی دووشەمەی ڕابوردوو دادگای نیشتمانی ئیسپانیا به هه‌ڵگیرسانی دووبه‌ره‌کی سزایدان.
جووداخوازه‌کانی کاتا‌لۆنیا له‌وباوه‌ڕه‌دان ریفراندۆمی مانگی پێشوه‌و که ململانێ له‌سه‌ر ده‌که‌ن، به‌دوورکه‌وتنه‌وه له ئیسپانیا ئازادی زیاتر ده‌به‌خشێت نه‌ک که‌متر. ڕۆژی شه‌ممه حکومه‌تی ئیسپانیا هه‌نگاوی یاسایی بۆ دامرکانه‌وه‌ی خواستی خۆبه‌رێوه‌بردن له‌کاتالۆنیا ناوه، له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندا پلانی هه‌یه ڕابه‌رانی ناوچه‌که دوورخاته‌وه و خۆی به‌ڕێوه‌ی به‌رێت.
جۆزێف کۆستا زانای سیاسی ده‌ڵێت "له‌وباوه‌ڕه‌دام له کاتا‌لۆنیا یاخیبوونی سیڤیل ده‌بێت، بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌زۆری سه‌نگی خستۆته سه‌ر خۆلادان له هه‌موو جۆره تووندوتیژیه‌ک".
حکومه‌تی هه‌رێمه‌ی کاتا‌لۆنیا ده‌ڵێت " ڕ‌یفراندۆمی مانگی 10، ئه‌وه‌ی مه‌درید به نایاسای ناویبرد، ڕه‌وایی داوه به هه‌رێمه‌که له ئیسپانیا جیابێته‌وه به‌ڵام جیابوونه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ ڕاگیراوه تا بتوانرێت وتوێژ له‌گه‌ڵ مه‌دریدا بکرێت".
ڕۆژی یەکشەممە حکومه‌تی ئیسپانیا کۆبونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی له‌مه‌درید ئه‌نجامدا و ده‌ستی به پرۆسه‌ی دامرکاندنە‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆجه‌یی له‌کاتالۆنیا کرد. ئه‌وان ده‌یانەوێت ڕێبەرانی ناوچه‌که دووربخه‌نه‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له 6 مانگا ئه‌نجامده‌ن. به‌ڵام چالاکوانانی کە ئێواره‌ی ڕۆژی شەممە گردبوونه‌وه هێشتا ڕکه‌به‌ری ده‌که‌ن.
کاتالۆنیه‌کان خۆیان دابه‌ش بوون، له به‌له‌کۆنه‌ی ماڵه‌کانیان ئاڵای بیروڕای جیاوازی تایبه‌تی خۆیان هه‌ڵکردوه.
گیتا که دانیشتویه‌که ده‌ڵێت "من ده‌زانم ئێمه به‌هێزین، له‌وباوه‌ڕه‌دام به‌هۆی هه‌موو کێشه‌کانی ڕووبه‌ڕوومان بوونه‌وه، کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئابووری چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر، ده‌بێت پێکه‌وه بوه‌ستین".
په‌رله‌مان له‌مه‌درید ده‌نگ له‌سه‌ر پلانی ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆ ده‌دات ئه‌وی پیشبینی ده‌کرێت حکومه‌تی ئیسپانیا په‌یره‌وی بکات. ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌م جارە ده‌سه‌ڵاتی له‌و ناوچه‌یه هه‌بێت، که‌متر له نیوه‌ی دانیشتوانی کاتا‌لۆنیا که ژماره‌یان 7.5 ملێۆنه ده‌نگیان داوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی 9 له 10 که‌س که‌ده‌نگیان داوه پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن.
ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوان کاتا‌لۆنیا و مه‌درید به‌ڕوونی چۆته قۆناغێکی دیکەی یه‌کلاکه‌ره‌وه، هێشتا گره‌و له‌سه‌ر هه‌ردولا ده‌کرێت، ڕۆژی شه‌ممه، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مه‌درید، ڕابه‌ری جوداخواز کارلیس بۆغدیمۆنت حکومه‌تی ئیسپانیای توومه‌تبار کرد به‌هه‌وڵدان بۆ کووده‌تا له به‌رشه‌لۆنه.