Accessibility links

ئومێد حه‌مه‌ عەلی : بۆ ئەم دابەشبوون وخیانەت وخۆخۆریە دەبێتە فاکتەرێک بۆ لە دەستدانی بەشێکی گرنگ لە دەستکەوتە سیاسی و نیشتمانیەکانمان


Omed Hamaali
Omed Hamaali

لە ماوەی رابوردوودا لە زۆر لاوە داوا کرا، هاوار کرا، تکا کرا، ، هاوار وا مەکەن، دەسکەوتەکان بپارێزن، ئەوانەی بە خوێنی هەزاران بە دەست هاتووە لە دەستی مەدەن، بەڵام " کارەساتەکەی کەرکوک" سەڵماندی کە کەس گوێ لەو داخوازی و هاوار و تکا و پاڕانەوانەدا نییە، تەنها بریار ئەوەیە کە لە " پشتی پەردەوە دەدرێت" بازرگانان بە کەرکوک بازرگانیان کرد و وەکو دیاری خرایە سەر لەپی دەست و پێشکەش بە حەشدی شەعبی کرا.

ئومێد حه‌مه‌ عه‌لی ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان – بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە ماوەی رابوردوودا زۆر داوامان کرد، زۆر جەغتمان کردەوە لەسەر کۆمەڵێک راستی سیاسی و نێۆنەتەوەیی کە هەموو ئەوانە پێیان دەگوتین کە هەندێ هەنگاو و هەندێ سەرەرۆیی هەیەکە نابێ لە کوردستانەوە دەستی پێیبکرێ و ئەنجام بدرێ، بە داخەوە ئەو ئاگادار کردنەوە و هۆشیاری دانە و فیشار درووستکردنەی ئێمە لە رووێ سیاسیەوە نەیتوانی بەر بەو سەرەرووێ وتاکرەویانە بگرێ وە بەشێکی گەورە لەو کێشانەی، لەو داخە گەورانە لە رووێ ئینسانی، نەتەوەیی و نیشتمانیەوە ،برینیکی قۆڵی کردەجەستەی هەر یەکێک و نیشتمانەکەمانەوە لە دەرئەنجامی ئەو سەرە رۆیانە بوو ".

کاک ئومێد هەر وەها دەڵێت " ئەم عەقلی حوکمرانیە لە هەرێمی کوردستان هیچ بڕوای بە زانیاری دان و بە بەشداری دیمۆکراتیانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان نەبووە".

کاک ئومێد دەشڵێت " بەداخەوە هێشتا رووداوەکان وە هۆکارە ئەساسیەکانی ئەم کارەساتە نیشتمانی و نەتەوەییە زۆر روون نییە ، چونکە ئەو حیزبە سیاسیانە بە تاێبەتی پارتی و یەکێتیی، کە ئەوە چارەکە سەدەیەکە، لە دووای راپەرینەوە سەروکاری هەرێمی کوردستان دەکەن بە بەردەوام لەم جۆرە گرفتانەیان درووست کردووە، بەردەوام مامەلەی نا نیشتمانیانەی ئەوان، بەردەوام پەیوەندی نا نیشتمانی و نا دامەزراوەییەی ئەوان لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ و لەگەڵ حکومەتی عێراقی، ئەمانە بونەتە بەشێک لە مێژووێ دوواێ راپەرینی ئێمە کە خاڵێکی رەشە لە مێژووێ کوردستاندا وە بەردەوامیش کۆمەڵگاێ کوردستانیان وەک قوربانی وەک سووتەمەنی ئەم رووداوانەی خۆیان سەودا لەگەڵ کردووە، وە ئەوەی کەئەمرۆ رووێ دا بە داخەوە ئێمە وەک نەتەوەیەک دەبێ ئەو پرسیارە بکەین ئایا بە حقیقەت خۆخۆری و دابەشبوون و پارچە پارچە بوونی ناوخۆیی نەتەوەیی و نیشتمانی، ئایا ئەمە بەشێکە لە خاسیەتی نا رەسی نەتەوایەتیمان، بۆ بە جۆرێک لە قوناغە هەستیارەکانی مێژوو ئێمەدا ئەم دابەشبوون و ئەم خیانەت و ئەم خۆخۆریە دەبێتە فاکتەرێک بۆ لە دەستدانی بەشێکی گرنگ لە دەستکەوتە سیاسی و نیشتمانیەکانمان".

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:56 0:00

XS
SM
MD
LG