Accessibility links

کۆبونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی لە هاوینە هەواری دوکان


ڕۆژی یەکشەممە ئەندامە باڵاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هاوینە هەواری دوکان لە پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەیەکی تایبەتیان ئەنجام دا بۆ تاوتوێ کردنی ڕەوشی سیاسی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان. لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیدا کۆنفراسنێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام درا.

سەرۆکی عێراق فوئاد مەعسوم، سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی، سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، هێرۆ تاڵەبانی و ئەندامە باڵاکانی هەردوو پارتی لەوێ لەو کۆبونەوەیەدا ئامادە بوون.

لە پاش کۆبونەوەکە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی و مەلابەختیار ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ساز کرا کە تیایدا جەختیان کردەوە لەوەی ئەوان بەرگری لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد دەکەن لە شیانی هەر هێرشێکدا.

لە کۆبونەوەکەدا ڕاگەیاندنێکی پێنج خاڵی بڵاو کرایەوە کە تیایدا داوای یەکڕیزی ناوماڵی کورد و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکانی نێوان بەغداو کورد کراوە لە ڕێی دانوستاندنەوە.

XS
SM
MD
LG