Accessibility links

دوابەدوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی نێوانیان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەختیان کردەوە لەوەی پێویستە تەواوی کێشەکان لەگەڵ بەغدادا بە دانوستاندن چارەسەربکرێت.

لەو ڕاگەیاندنەی پاش کۆبوونەوەکەیان بڵاویانکردۆتەوە هەردوو لایان وەهایان بە باش زانیوە لایەنە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش بەشدارییان هەبێت لەو وتووێژانەدا ئەگەر کران.

دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب
دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب

سەبارەت بە ئاڵۆزییە چەکدارییەکان لە ناوچە دابڕێندراوەکاندا پارتی و یەکێتی دەڵێن هەموو چەشنە دەستێوەردانێکی سەربازی و هەڕەشە و گوڕەشە، جگە لە مەترسی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەڕەشە و مەترسیشە بۆ سەر هەموو هەوڵێکی ڕاستگۆیانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

لە خاڵێکی تریشدا هاتووە کە هێزە کوردستانییەکان ئێستاش هەر ئامادەن دانوستاندنێکی بێ مەرج و کراوە و بونیاتنەر لەسەر بنەمای بەرژەوەندی بەغدا و هەولێر و پرەنسیپە دەستورییەکان بکرێن.

دکتۆر کامەران مەنتک
دکتۆر کامەران مەنتک

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە وەک دەگوترێت هەروادێ و فشارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر هەرێمی کوردستان زیادی کردووە.

میوانەکانی مێزگرد:

دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین.

دکتۆر کەنعان حەمە غەریب، پسپۆڕی زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی سلێمانی.

ئەگەرچی تاران ڕەتیدەکاتەوە بەڵام کاربەدەستانی کورد دەڵێن ئێران سنورەکانی لەگەڵ هەرێمدا داخستووە.

تورکیاش هەڵوێستی توندە لەسەر ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان.

ئایا ڕەوشی هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ دەڕوات؟

ئایا بەغدا لە پاش ئەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ یەکشەممەی پارتی و یەکێتی هەڵوێستی خۆی دەگۆڕێت؟

ئایا بە شەڕ کێشەکان یەکلا دەبنەوە؟

ئایا لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتیش بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری دەکەن لەو وتووێژانەی داهاتوودا ئەگەر کران؟

ئایا تەواوی ئەم ڕەوشەی هەرێمی کوردستان کە بە بارودۆخێکی ناجێگیر ناودێر دەکرێت کاریگەری دەبێت بەسەر هەڵبژاردنەکانەوە؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

XS
SM
MD
LG