Accessibility links

موعته‌سه‌م نه‌جه‌مه‌دین: حه‌شدی شه‌عبی به‌ رێچه‌ڵه‌ک عێراقیه‌و به‌ سروشت ئێرانی‌ و هیچ پابه‌ندیکی سیاسی وه‌ یاخود ئه‌خلاقی نییه‌

  • Jani Diylan

Moutasam Najmadin

توره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان توری بێ توره‌ وه‌ هه‌موو شتێک تێدا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و له‌ وێژه‌نگدانی راست و نه‌ راست جار هه‌یه‌ کارێکی ئاسان نییه‌. سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی که‌رکوک و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری هه‌ندێ له‌ میدیا و توره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان شه‌یپۆڕی شه‌ر لێ ئه‌ده‌ن و به‌شێکی تر ده‌ڵێت ناوچه‌که‌ ئارامه‌. ئاخۆ له‌ راستیدا هیچ مه‌ترسیه‌ک له‌ ئارادایه‌ وه‌ بارودۆخه‌که‌ به‌ چ شێوه‌یه‌که‌؟

​موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " بێگومان له‌ راستیدا ئێستا گرژیه‌کی زۆر هه‌یه‌ له‌ که‌رکوک وه‌ هه‌وڵێکی زۆر له‌ ئارادایه‌ بۆ زۆرتر کردنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کان، ده‌بینین به‌غدا به‌ به‌رده‌وامی گوشار ئه‌خاته‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌ تاێبه‌تی دوواێ ئه‌نجامدانی گشت پرسی، هه‌وڵی ئه‌وه‌ ئه‌دات کورد ناچارکات بگه‌رێته‌وه‌ ئه‌و سنوورانه‌ی پێش ساڵی 2014 واته‌ پێش هاتنی داعش، هه‌ر وه‌ها هه‌وڵی ئه‌وه‌ ئه‌دات کورد په‌شێمان بێته‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ی گشت پرسیه‌که‌ یان ئه‌وه‌ هه‌ڵسپێرێت ".

کاک موعته‌سه‌م هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " چه‌ند لایه‌نێک هه‌یه‌ که‌ شه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه‌، شه‌ر له‌م کاته‌دا به‌ هه‌ر چۆنێک بێت‌ نه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدایه‌ وه‌ نه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی کوردستان، پێیم وایه‌ زیاتر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند لایه‌نێکی ده‌ره‌کیه‌ به‌ تاێبه‌تی ئێران و تورکیا که‌ ئه‌وان ناتوانن راسته‌وخۆ بێنه‌ ناو عێراق و ناتوانن ئه‌م شه‌ڕه‌ درووستکه‌ن و شه‌ڕێک هه‌ڵگێرسێنن و ئه‌م ئه‌زمۆنه‌ له‌ ناو به‌رن ".

کاک موعته‌سه‌م ده‌شڵێت " هێزێکی وه‌کو حه‌شدی شه‌عبی که‌ مۆدێلێکی تاێبه‌ته‌، به‌ رێچه‌ڵه‌کهێزێکی عێراقیه‌به‌ڵام به‌ سروشت ئێرانیه‌، ئه‌م هێزه‌ دیارده‌یه‌که‌ له‌ ئه‌زمۆنه‌کانی پێشوو و مێژووێ عێراقدا، که‌ له‌ سه‌رده‌می عه‌بدولکه‌ریم قاسم به‌ ناوی (الموقاومه‌ الشعبیه‌) بوه‌، له‌ سه‌رده‌می به‌عس به‌ ناوی ( الحرس القومی) به‌ ناوی ( الجیش الشعبی) و جاشی کوردی و تا گه‌یشته‌ حشدی شه‌عبی وه‌ ئه‌م مۆدێله‌ چه‌کداریه‌ هیچ پابه‌ندێکی سیاسی وه‌ یاخود ئه‌خلاقی نییه‌، بۆیه‌ به‌رده‌وام له‌ کاتی ئاوادا له‌ لایه‌ن هێزێکی ده‌ره‌کیه‌وه‌ درووستکردنی شه‌ڕیان پێی را ئه‌سپێردرێت ".

XS
SM
MD
LG